ئاواره‌كانی خورماتوو: به‌بێ گرێنتی UN ناتوانین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆمان
فراكسیۆنی پارتی پێشنیازی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كانی دوای 16ی ئوكتۆبه‌ر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌وشی خورماتوو تاوتوێ ده‌كات و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایده‌گه‌ینێت: ئه‌گه‌ر كۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وله‌تی گرێنتی نه‌دات، هیچ خیزانێكی كورد له ترسی حه‌شدی شه‌عبیی ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی.
هه‌ر له‌باره‌ی ره‌وشی خورماتوو، فراكسیۆنی پارتیش له په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ڕووداوه‌كانی دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر كردووه.
دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبیی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان, زیاتر له 8 هه‌زار خێزان ئاواره بوون، جگه‌له‌مه به ده‌یان كه‌سیش كوژراون و لاشه‌یان سوتێندراوه، ئه‌مه وێڕای به‌شێكی زۆری خانوو و دوكانی هاوڵاتیان تێكدراون و كه‌ل و په‌له‌كانیان سوتێندراو‌ن، تا ئێستاش كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌م دۆسیه بێده‌نگه.