لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسێی برێت مه‌كگۆرك ده‌ستیپێكرد
دوو رێكخراوی توركی به هاوكاری "گرووپه تیرۆریستییه‌كان" تۆمه‌تباریان كردووه

K24 - هه‌ولێر:
داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره، دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دوو رێكخراوی توركییه‌وه، به بیانووی "تێوه‌گلانی له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌كان" داوای ده‌ستگیركردنیان كرابوو.
"سه‌كۆی تێكۆشانی سڤیل دژی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن" و "كۆڕی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاری" كه دوو رێكخراوی توركین، په‌یوه‌ندییان به دادگای ئیزمیر كردووه‌و داوای ده‌ستگیركردنی بریت مهگكۆركیان كردووه. له‌و تۆمه‌تانه‌یشی ئاراسته‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكایان كردووه، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه كه "مه‌كگۆرك له بری رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و چه‌كیان راده‌ست ده‌كات"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هاوكارییه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ، پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" و باسكی چه‌كداری حزبه‌كه "یه‌په‌گه" كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی دژی داعش له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی پرچهكیان ده‌كات و ئه‌و پرسه‌ش بووه‌ته هۆی درووستكردنی گرژی له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن دا.
برێت مه‌كگۆرك، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، زیاتر له بۆنه‌یه‌ك سه‌ردانی سه‌ركرده‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه له مانگی ئایاری رابردوودا‌و مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای گۆڕینی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكای له هاوپه‌یمانێتی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش كردبوو.