"هیچ ئومێدێك بۆ گه‌ڕانه‌وی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه"
"گومان ده‌كرێت به‌غدا فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كه‌ركووك بكاته‌وه‌و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بكرێنه ناوخۆیی"

K24 - هه‌ولێر:
سزادانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه به‌رده‌وامه و له‌ناو ئه‌و سزایانه‌شدا داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به رووی گه‌شته نیوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌هۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه زیانێكی زۆریان كردووه‌و رۆژانه ده‌گاته نیو ملیۆن دۆلار. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ده‌یتوانی هاوكارێك بێت بۆ ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه ساڵانێكه به‌هۆی بڕینی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ و پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو قوڵتر بووه‌ته‌وه‌و ناوچه نه‌وتییه‌كان به‌هۆی رێككه‌وتنیكی ژێربه‌ژێری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی راده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا كرایه‌وه.
ئێستا دوو مانگ به‌سه‌ر داخستنی هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌كه به‌سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت، له‌وباره‌یه‌وه تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانی سلێمانی، به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی گوتووه: "لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیوایان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه نه‌ماوه، ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی سڤیلی عێراقیش هیچ رۆڵێكی له‌و پرسه‌دا نه‌ماوه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان ته‌نها له ده‌ست حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه".
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌بێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌یه و گوایه تا كۆتایی مانگ ده‌كرێنه‌وه‌و جگه له پروپاگه‌نده هیچی دیكه نییه و ئه‌و هه‌واڵانه راست نین، چونكه هیچ رێنمایی و بریارێك یان ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیش له‌نێوان ئێمه و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و پرسه له ئارادا نییه و هیچ ئومێدێكیش نییه له داهاتوویه‌كی نزیكدا فڕۆكه‌خانه‌كان بكرێنه‌وه".
ئه‌و دڵنیاییه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له نه‌كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، گومانی سه‌رچاوه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌باره‌ی مه‌رامی حكومه‌تی عێراقی بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له كه‌ركووك زیاتر كردووه، ترسه‌كه‌یش له‌وه‌یه فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كه‌ركووك بكرێته نێوده‌وڵه‌تی و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانیش ته‌نها وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك بۆ گه‌شتی ناوخۆیی بمێننه‌وه و خه‌سڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تیان لێبسێنرێته‌وه، ئه‌وكاته‌یش ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆكه‌خانه‌كان ئۆمێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له ده‌ست ده‌ده‌ن، كه له‌م دواییانه‌دا گه‌شته مرۆییه‌كانیشی گرته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "به‌ڵێ ته‌نانه‌ت گه‌شتی هاوكارییه مرۆییه‌كانیش قه‌ده‌غه‌ن بێنه فڕۆكه‌خانه‌كان ئه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندی حه‌یده‌ر عه‌بادی نه‌بێت. نه‌خۆش هه‌یه پێویستی به چوونه ده‌ره‌وه هه‌یه تا چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه برینداره‌كان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ لێدوانێك له‌باره‌ی ئه‌و گه‌شتانه‌وه بده‌ن".
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه به‌غدا پێشنیازی كردبێت له‌به‌رامبه‌ر داخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بكرێته‌وه، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، تاهیر عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "ئاگاداری پێشنیازی له‌و جۆره نیم، ده‌سه‌ڵاتی رێگه‌دان به گه‌شته نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌نانه‌ت له ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیش نه‌ماوه، ته‌نها له ده‌ست حه‌یده‌ر عه‌بادییه، تا ئه‌ویش بڕیار نه‌دات، هیچ بڕیارێك بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم نییه".