په‌رله‌مانی كوردستان یاسای لێبوردنی گشتی تاووتوێ ده‌كات
بزانه لێبوردنی گشتی كێ ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان تاووتوێ پرۆژه یاسای لێبوردنی گشتی ده‌كات، راپۆرتێكی تایبه‌ت له لایه‌ن هه‌رسێ لیژنه‌ی ناوخۆ و یاسایی و مافه‌كانی مرۆڤ ئاماده‌كراوه، به‌پێی ڕه‌چاوكردنی به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ مادده‌كان ڕوونكراونهتهوه و دیاريكراوه كه كام كه‌یس به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتیش ده‌ڵێت، ئه‌مانه ته‌نیا قسه‌ن و له دانيشتنی په‌رله‌مان هه‌موو شتێك یهكلایدهبێتهوه.