به وێنه.. هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و 16ى ديكه بريندار بوون
زۆربه‌يان قوتابى زانكۆ بوون
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ر رێگه‌ى نێوان كه‌لار-خانه‌قين، رووداوێكى هاتووچۆ بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى هاووڵاتييه‌ك و برينداربوونى 16ى ديكه، كه زۆربه‌يان قوتابى زانكۆ بوون.
كارزان مه‌جيد، وته‌بێژى پۆليسى هاتوچۆى گه‌رميان تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، له ناوچه‌ى سهوزبڵاخى رێگه‌ى نێوان كه‌لار و خانه‌قين، مينى پاسێك و سالۆنێك و ئۆتۆمبێلێكى ديكه‌ى جۆرى بى ئێم خۆيان به‌يه‌كدا كێشاوه.
گوتيشى: زۆربه‌ى برينداره‌كان قوتابين و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى كه‌لار كراوون.





.jpg)