"چهكدارانی حهشدی شهعبی دهستدریژی سێكسی دهكهنه سهر ژمارهیهك ئافرهتی كریستیان"
جۆزیف سلێوا: حهشد له داعش مامەڵەیان لەگەڵ دانیشتوانی دەشتی نەینەوا خراپتره

K24 - ههولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی وەرکا چەکدارانی حەشدی شەعبی بە دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتانی کریستیان نشینی دەشتی نەینەوا تۆمەتبار دەکات
جۆزیف سلێوا، سەرۆکی فراکسیۆنی وەرکا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "ژمارهیهك له ئافرەته کریستیانهكانی شارۆچکەی قەرقووش لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبیەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، جگە دەستدرێژکردنە سەر ئافرەتان، چەکدارانی حەشد هێرشیانکردووە سەر دانیشتوانی گوندەکانی دەشتی نەینەوایش".
سەرۆکی فراکسیۆنی وەرکا لە پەرلەمانی عێراق داوای لە دەستەی حەشدی شەعبی کرد، سزای ئەو چەکدارانە بدات، کە خراپتر لە چەکدارانی داعش مامەڵەیان لەگەڵ دانیشتوانی دەشتی نەینەوا کردووە.
پێشتریش رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بڵاویانکردبووەوە، چەکدارانی حەشد پێشێلکاریان بەرامبەر ناوچە سوننە نشینەکان ئەنجامداوە.