نیوه مانگی شیعه هه‌ڵات
جووڵه‌ی سه‌ربازیی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه ده‌ستیپێكرد كه له تارانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به عێراقدا ده‌ڕوات تا ده‌گاته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی سوپای سووریا و حه‌شدی شه‌عبی عێراقی كۆنترۆڵی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریایان كرد، جووڵه‌ی سه‌ربازیی ئێران، له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه ده‌ستیپێكردووه كه له تارانی پایته‌خته‌وه ده‌ستپێده‌كات و به عێراقدا ده‌گاته سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست".
ئاژانسه توركییه‌كه له راپۆرتێكدا نوسیوویه‌تی "هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا، توانیان كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سنووریی بكه‌ن كه دوایین پێگه‌ی گرنگی چه‌كدارانی داعش بوو له سووریا، له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له دیوی عێراقه‌وه ناوچه سنوورییه‌كانیان خسته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان".
بۆیه به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئاژانسه توركییه‌كه به به‌رپرس ناویبردووه، گوتوویه‌تی: "ئێران له‌سه‌ر هێڵی زه‌مینی عێراق و سووریا تا ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌وتووه‌ته جووڵه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "كاروانی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی عێراقی كه له ئێرانه‌وه نزیكن، له چه‌ند رۆژی رابردوودا چوونه‌ته ناو خاكی سووریا و به شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالدا تێپه‌ڕیوون و به‌ره‌و پارێزگای دێره‌زوور له رۆژهه‌ڵاتی سووریا رۆیشتوون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌و هه‌نگاوه‌ش، ئێستا ئێران بۆ مه‌رامی سه‌ربازی به كرده‌یی ده‌ستی به به‌كارهێنانی هێڵی تاران - دیمه‌شق كردووه و به خاكی عێراقدا ده‌ڕۆن".
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ده‌ڵێن "پێویسته سه‌رجه‌م گرووپ و میلیشیا بیانییه‌كان له سووریا بچنه ده‌ره‌وه، چونكه ئه‌و هه‌نگاوه پرۆسه‌ی ئاشتی ئاسانتر ده‌كات.