پاوڵ دەيڤيس: بێدەنگی ئەمریكا لە گرژییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەڵەبووە
"ماليکی و عەبادی ئەوانە هيچ کاتێك دۆست ولايەنگری راستەقينەی ئەمريکا نين"
K24 - واشنتن
پاوڵ دەيڤيس لێکۆڵەری هەواڵگری سەربازی پێشوو لە وەزارەتی بەرگری وسوپای ئەمريکا دەڵێ تا ئێستا ئەمریكا سیاسەتێكی روونی نییە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بێدەنگی ئەمریكاش لە گرژیەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەڵەبوو.
پاوڵ دەيڤيس، بە كوردستان24 گوت: "عەبادی لە ژێر کۆنتڕۆڵێکی تەواوی ئێراندايە و دەبێ ئەمە بوەستێنرێت، ئەگەر سەيری رابردووش بکەين ئەوە سەرۆك وەزيرانەی پێشوو لە عيراق هەڵبژێردراون، ئەمريکا پێی وابووە کە خۆی هەڵيبژاردوون، بەڵام ئەوە ڕاست نيیە، ماليکی و عەبادی ئەوانە هيچ کاتێك دۆست ولايەنگری راستەقينەی ئەمريکا نين".
راشیگەیاند: "هەڵوێست و کاردانەوەی ئەمريکا بەرامبەر بە پرسی دوای ريفراندۆم 100% هەڵە بوون، لەوانەيە هەڵەی برێت مەکگۆرك بووبێ ياخود هەڵەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا، بەڵام لەهەمان کات دەبێ کورد ئەوە تێبگات کە بەردەوام پاڵپشتيێکی زۆر دەکرێن. لەلايەن حکومەتی ئەمريکاوە بەتايبەتی لەکۆنگرێس و وەزارەتی بەرگری، بۆيە بەکورد دەڵێم چاوەڕوان بن و ئێووە بێ پشتيوان نين لێرە".