پاوڵ دەيڤيس: بێدەنگی ئەمریكا لە گرژییەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەڵەبووە

"ماليکی و عەبادی ئەوانە هيچ کاتێك دۆست ولايەنگری راستەقينەی ئەمريکا نين"

K24 - واشنتن

پاوڵ دەيڤيس لێکۆڵەری هەواڵگری سەربازی پێشوو لە وەزارەتی بەرگری وسوپای ئەمريکا دەڵێ  تا ئێستا ئەمریكا سیاسەتێكی روونی نییە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بێدەنگی ئەمریكاش لە گرژیەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەڵەبوو.

پاوڵ دەيڤيس، بە كوردستان24 گوت: "عەبادی لە ژێر کۆنتڕۆڵێکی تەواوی ئێراندايە و دەبێ ئەمە بوەستێنرێت، ئەگەر سەيری رابردووش بکەين ئەوە سەرۆك وەزيرانەی پێشوو لە عيراق هەڵبژێردراون، ئەمريکا پێی وابووە کە خۆی هەڵيبژاردوون، بەڵام ئەوە ڕاست نيیە، ماليکی و عەبادی ئەوانە هيچ کاتێك دۆست ولايەنگری راستەقينەی ئەمريکا نين".

 راشیگەیاند: "هەڵوێست و کاردانەوەی ئەمريکا بەرامبەر بە پرسی دوای ريفراندۆم 100% هەڵە بوون، لەوانەيە هەڵەی برێت مەکگۆرك بووبێ  ياخود هەڵەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا، بەڵام لەهەمان کات دەبێ کورد ئەوە تێبگات کە بەردەوام پاڵپشتيێکی زۆر دەکرێن. لەلايەن حکومەتی ئەمريکاوە بەتايبەتی لەکۆنگرێس و وەزارەتی بەرگری، بۆيە بەکورد دەڵێم چاوەڕوان بن و ئێووە بێ پشتيوان نين لێرە".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3917bcad-1ced-4e41-a756-e5fd32d45ad6/amrica.ism/manifest