هەڵسوراوێکی گۆڕان باسی دروستبوونی هێزی چەکدار و رووبەرووبوونەوەی سەربازیی دەکات
"ئەگەر هەیە لەچەند ڕۆژی داهاتودا کۆمەڵێک ئەفسەر و فەرماندەی خانەنشین "هێزی بەرگری گەل" درووستبکەن"

K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵسوڕاوێكی دیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆران له بریتانیا باسی دروستبوونی هێزی چەکدار و رووبەرووبوونەوەی سەربازی دەکات.
هەرێم کەریم کە هەڵسوراوێکی دیاری گۆڕانە لە بەریتانیا و سەرنووسەری سایتی پاسەوان و کوردستان تریبیونی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی "ئەگەر هەیە لەچەند ڕۆژی داهاتودا کۆمەڵێک ئەفسەر و فەرماندەی خانەنشین "هێزی بەرگری گەل" درووستبکەن بۆ بەرگری کردن لە خۆپیشاندەران لە پێنجوێن، هەڵەبجە، ڕانیە، سلێمانی و چەمچەماڵ".
هه‌روه‌ها له تویتێكی دیكه ده‌ڵێت: "دەرئەنجامی سەپاندنی حوکمی سەربازی و سەرکوتکردن و ڕەشبگیری خۆپیشاندەران، دروستبوونی چەند گروپێکی چەکداری خۆڕسکە بۆ بەرگریکردن لەخۆیان".
یه‌كه‌مجار نییه كادیر و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی درووستكردنی هێزی چه‌كدار ده‌كه‌ن و پێشریش قسه‌ی له‌و جۆره‌یان كردووه‌و هه‌ندێكیان به ته‌نها ریگای چاره‌سه‌ریشیان بینووه، به‌ڵام ئه‌و قسانه له كاتێكدایه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی و سڤیل ده‌ناسێنێ و ته‌نانه‌ت له دوایین به‌یاننامه‌كانی په‌یوه‌ست به گرژی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومییه‌كانی ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی، داوای هێمنییان له خۆپیشدانده‌ران ده‌كرد.
قسه‌كانی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوكاتی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌یشه كه ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی خۆپیشاندان هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، دواتر به چه‌كه‌وه بینرابوون و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منی و حزبییه‌كان ته‌قه‌یان له یه‌كتری كردبوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه 5 كه‌س بوونه قوربانی و نزیكه‌ی 90 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به خۆپیشاندانه‌كانیش كه دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌برین، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "دەستێكی تێكدەر لەنێو خۆپێشاندانەكان ھەیە و دەیانەێت خۆپێشاندانەكان بەلارێداببەن، به‌ڵام خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی مافی هه‌موو هاووڵاتیانه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ره‌وشی پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاڵۆز بووه‌و له‌و سنوورانه‌شدا لیژنه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه و رێگه‌گرتن له سووتاندن و وێرانكردنی دامه‌زراوه حكومی و حزبییه‌كان و خوێن نه‌ڕشتن پێكهێنراوه.