گۆڕان له‌هه‌ولێر ده‌كشێته‌وه و له سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت
فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر: گۆڕان نایه‌وێت به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولره‌حمان موهه‌ندیس سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان 24ی ڕاگه‌یاند، ده‌ست له سه‌رجه‌م پۆسته‌كانیان له حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ولیر هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام له سلێمانی درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه، گۆڕان نایه‌وێت به‌رپرسیاریه‌تی دۆخه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌گینا كاتێك دۆخه‌كه ئارام بوو، به‌رده‌وام داوای پۆستی زیاتریان ده‌كرد.
پێشتر به‌پێی ڕیكه‌وتنی نێوان گۆڕان و پارتی، 2 به‌رێوه‌یه‌ری گشتی و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی حكومی دراوه‌ته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام دوای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووحزبه، پۆسته‌كانیان به وه‌كاله‌ت پركرانهوه، ئێستاش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سیاسییهتێك په‌ێره‌و ده‌كات, كه ته‌نیا خۆیان لێی تێده‌گه‌ن, كه له حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بن و له هه‌ولێریش ده‌كشێته‌وه.