ئاسایش له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ك روونكردنه‌وه ده‌دات
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك قوربانی خۆپیشاندانه‌كانی رانیه بڵاوكراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌رین له رانییه، له‌باره‌ی وێنه‌ی كوژراوێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و چالاكوانان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه وێنه‌ی یه‌كێك له قوربانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی رانیه‌یه، له‌وباریه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ره‌تیانكردووه‌ته‌وه ئه‌و وێنه‌یه په‌یوه‌ندی به رانیه‌وه هه‌بێت.
محه‌مه‌د فازڵ، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی ئاسایشی ناوچه‌ی راپه‌ڕین له به‌یاننامه‌یكدا روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌كه داوه‌و ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و باسی ئه‌وه كراوه گوایه ئه‌وه وێنه‌ی نوێترین قوربانی توندوتیژییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی رانیه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت: "له راستیدا ئه‌و وێنه‌یه گه‌نجێكه كه له ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی 31/12/2016ـی شاری به‌غدا بووه‌ته قوربانی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رانیه و خۆپیشانانهكانهوه نییه".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین به ره‌وشێكی ئاڵۆزی ئه‌منیدا تێده‌په‌رێت و به‌هۆی درووستبوونی توندووتیژی له خۆپیشاندانه‌كان و سووتاندنی باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان و ته‌قه‌كردن ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام وه‌ك ئاسایشی رانیه ده‌ڵێت، ئه‌و وێنه‌یه په‌یوه‌ندی به ناوچه‌كه‌یانه‌وه نییه.