ئاسیا بووه قوربانیی كه‌می ده‌رمان
سێیەم حاڵەتی مردن بەهۆی کەمی دەرمانەوە تۆمارکراو نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ش مه‌ترسیان له‌سه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/12/2017 یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی تالاسیما كه به‌هۆی كه‌می ده‌رمان و گەمارۆکانی حکومەتی بەغدا بۆ سەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ژیانی كه‌وتبووه مه‌ترسییه و كوردستان24 بارودۆخه‌كه‌ی خستبووه‌ڕوو گیانی له ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش سێیەم حاڵەتی مردنه كه بەهۆی کەمی دەرمانەوە تۆمارکراوه.
هەفتەی رابردوو کوردستان24 بەدواداچوونێکی بۆ خراپی رەوشی تووشبوانی نەخۆشی تالاسیما کرد، لەنێو تووشبواندا، کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵان بە ناوی ئاسیا محەممەد کە بەهۆی کەمی دەرمان دۆخەکەی ناجێگیر بوو، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاسیای تەمەن حەڤدە ساڵان بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.
دایكی ئاسیا له‌سه‌ر گۆڕی كچه‌كه‌یه‌وه به چاوی پڕ گریانه‌وه باسی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی بۆ په‌یامنێری كوردستان24 كرد كه به‌سه‌ریاندا هاتووه‌و ده‌ڵێت: "من دایكێكی زۆر دڵشكاوم و پێنج شه‌ش مانگه ئه‌و ده‌رزی و ده‌رمانه‌ی لێبڕاوه‌و نه‌مانتوانیوه بۆی بكڕین".
باوكی ئاسیاش گووتی: "داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌م پزیشك و ده‌رمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تالاسیما دابین بكات و ئێمه‌ش ده‌رمانمان بۆ ئاسای ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت و نه‌خۆشی دیكه‌ی وه‌كو ئاسای له نه‌خۆشخانه زۆر بوون".
ژنێكی دیكه‌ش كه دوو منداڵی به‌ده‌ست نه‌خۆشیی تالاسیماوه ده‌ناڵێنن، له‌سه‌ر گۆڕی ئاسیاوه باسی خراپی ره‌وشی منداڵه‌كانی خۆی كرد و گووتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه منداڵی به‌رپرسان بوایه ئاوا ته‌حه‌موولی ئه‌و وه‌زعه‌یان ده‌كرد؟".
لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 3 ھەزار توشبوی نەخۆشی تالاسیمیا ھەیە و ھەر نەخۆشێك لە ماوەی یەك مانگ پێویستی بە 60 دەرزی لە جۆری "دیز فیراڵ" و حەبی "ایكس جەی" ھەیە ماوەی چەند مانگێكە نەبوونی ئەم دەرمانانە و گران بوونی نرخەكەی وایكردوە توشبوان توشی كێشەی تەندروستی ببن و تەنیا لە ماوەی یەك مانگ 3 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە و گیانی چەندین نەخۆشی دیكە لە مەترسیدایە.