داوای هاوپه‌یمانێتی نێوان كورد و سوننه ده‌كرێت
ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق: عه‌بادی ناكۆكی نێوان هێزه كوردییه‌كانی قۆستووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد سامه‌ڕائی، ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق، ده‌ڵێت: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی قۆستووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه ره‌تیده‌كاته‌وه دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات".
ئه‌یاد سامه‌ڕائی، له فهیسبووكهوه نوسیوویه‌تی "هه‌ڵوێستی ناجێگیری كورد، وای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، په‌له له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ریم نه‌كات، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم، برایانی كورد چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و ناكۆكیانه بكه‌ن كه كه‌وتووه‌ته نێوانیانه‌وه".
ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق ئاشكرای كردووه و گوتوویه‌تی: "زانیاریم لایه كه وڵاتانی گرنگ هه‌ن ئامۆژگاریی عه‌بادیان كردووه و داوایان لێكردووه، په‌له بكات له لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم و یه‌كێك له وڵاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وروپاش هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی پاڵپشتی دارایی له عێراق كردووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێكنه‌كه‌وێت".
سامه‌ڕائی گوتوویه‌تی: "پێده‌چێت حه‌یده‌ر عه‌بادی سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كورد به‌رێوه‌به‌رێت و نه‌یه‌وێت هیچ كه‌سێك ده‌ستوه‌رداته كاره‌كانیه‌وه".
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزه سوننه‌كان و لایه‌نه كوردییه‌كانیش، ئه‌مینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراق رایگه‌یاندووه: "نابێت كورده‌كان هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بن شاندی سوننه‌كان بچن بۆ لایان، داوایان لێده‌كه‌م ئه‌وانیش ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن، چونكه ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵوێستێكی هاوپه‌یمانانه له‌نێوان سوننه و كورد و دواتر گۆڕینی بۆ هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی و په‌یوه‌ستكردنی هێزی دیكه پێیه‌وه، هاوكێشه‌كان تا ئاستێكی گه‌وره و دوور ده‌گۆڕێت".