بڕیاری راگرتنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم درێژكرایه‌وه
عێراق له دژایه‌تیكردنی هه‌رێم به‌رده‌وامه

K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی عێراق بڕیاری راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان درێژكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا 28ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2018، هیچ گه‌شتێكی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجام نادرێت.
ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ كوردستان 24، رایگه‌یاند، راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدایه و ته‌نها هێلی ئاسمانی عێراق گه‌شتیاران ده‌گوازنه‌وه، بڕیاره‌كه‌ش له كاتێكدایه، كه هیوایه‌ك هه‌بوو بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی، به‌و پێیه‌ی قسه و باسی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
ئاشكراشی كرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاره‌كه‌ی له ده‌ستی خۆیدا هێشتووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر گوشاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت، ره‌نگه دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولی رابردوو، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق، كۆمه‌ڵه بڕیارێكیان له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد، یه‌كێك له‌و بڕیارانه، راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بوو.