به ڤيديۆ.. شيوه‌نى هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچوو بۆ ته‌عريبى په‌لكانه و كه‌ندێناوه ببينه
"دڵ له دڵ مه‌ده‌ن، كه‌ندێناوه‌ش رۆيى"
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ده‌يان خێزانى عه‌ره‌ب روويانكردووه‌ته‌وه گوندى په‌لكانه‌ى سه‌ر به ناحييه‌ى سه‌رگه‌ڕانى سه‌ر به قه‌زاى دوبز به مه‌به‌ستى ته‌عريب كردنه‌وه‌ى گونده‌كه و له‌و هه‌وڵه‌شياندا پشتيوانى ميليشياكانى حه‌شد و هێزه عێراقييه‌كانيان به‌ده‌ستهێناوه.
هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچووى گوندى په‌لكانه‌ش له دانيشتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و هاوماڵانى گونده‌كه‌ى ده‌ڵێت: "دڵ له دڵ مه‌ده‌ن، كه‌ندێناوه‌ش رۆيى".
يه‌كێك له كۆڕه‌كه‌دا دڵى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "نه‌ڕۆييه نا"، به‌ڵام ئه‌و سووره له‌سه‌ر قسه‌كه‌ى و ده‌ڵێت: "رۆيى".
سه‌باره‌ت به ته‌عريب كردنه‌وه‌ى په‌لكانه‌ش ئه‌و هاووڵاتييه به گريانه‌وه ده‌ڵێت: "ده كوڕم هه‌با كوژرابان ئه‌وه‌نده‌م پێ ناخۆش نه‌ده‌بوو، نانيشم پێ نه‌خوراوه"، له‌و قسانه‌دا ده‌داته پرمه‌ى گريان.
سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له‌كه‌ركووك و هه‌وڵدان بۆ ته‌عريبكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى سنوورى مادده‌ى 140 دواى ئه‌وه دێت، كه له 16ى ئۆكتۆبه‌ردا به هۆى "خيانه‌ت"ه‌وه په‌لكێشى ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق كرا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و كه‌ركووك راده‌ستى ئه‌و ميليشيايانه كرا و به هۆيه‌وه ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كوردى نيشته‌جێى كه‌ركووك ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
ئ.ر