گەنجێك دووخوشکی خۆی كوشت

زاواکەشی برینداردەکات

K24 - گەرمیان

پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "ئەمڕۆ گەنجێك لە قەزای كەلار دوو خوشكی خۆی كوشتووە و زاواكەشی برینداركردووە".

 رائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری، لە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمه  لە گەڕەکی سەدماڵی، قەزای کەلار گەنجێك بە دەمانچە تەقە لە خوشك و زاوایەکی دەکات لەئەنجامدا دوو خوشکی خۆی دەکوژێ و  زاواکەشی بریندار دەکات".

گوتیشی: "دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی 104ی کەلاربەشوێنی رووداوەکە و گەیاندنی تەرم و بریندارەکان بە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار چارسەری پێویست بۆ بریندارەکەکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "تا ئێستا روون نییە، هۆکاری رووداوەکە چیبووە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردووە تاوانبار هەڵاتووە و گەڕان  بەدوای تاوانبارەکەدا دەستی پێکردووە".

ھ.م

گەنجێك دووخوشکی خۆی كوشت
گەنجێك دووخوشکی خۆی كوشت
گەنجێك دووخوشکی خۆی كوشت