حەشدی شەعبی سێ شوفێری كورد دەڕفێنێ
"تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە"
K24 - گەرمیان
چەكدارانی حەشدی شەعبی سێ شوفێری كورد لە نزیك خورماتوو دەڕفێنن و تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "بهیانى ئهمڕۆ پێنجشهمه، له رێگاى كفری- كهركووك، لە نزیك قهزاى خورماتوو، چەكدارانی حەشدی شەعبی، سێ شوفێری كوردستان رفاندووە".
سەرچاوەكە روونیكردەوە: "یەكێك لەو كەسانە شوفێری تەكسییە و دووانی دیكەش شوفێری ئۆتۆمبێلی بار ھەڵگرن، لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی رێگریان لێكراوە و دواتر رفێندراون، تا ئێستا چارەنووسی ئەو شوفێرانە دیار نییە".
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێش لە مووسڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی شوفێرێكی كوردیان كوشتووە.
ھ.م