سامانه سرووشتییه‌كان نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له ساڵی 2017 ده‌خاته‌ڕوو
تێكڕای رۆژانه‌ی ساڵه‌كه و چوار مانگی كۆتایی 2017 ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ساڵی 2017 ئاشكرا ده‌كات، كه تێكڕای رۆژانه 445 هه‌زار و 301 به‌رمیل نه‌وت بووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان، له تویتێكدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تێكڕای هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی بۆ چوار مانگی كۆتایی 2017شی خستووه‌ته‌ڕوو.
به گوێره‌ی تویته‌كه‌ش، له چوار مانگی كۆتایی 2017، تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌م شێوه‌یه بووه.
مانگی ئهیلوول 514 هه‌زار و 51 به‌رمیل/ رۆژانه.
مانگی تشرینی یه‌كه‌م، 384 هه‌زار و 659 به‌رمیل/ رۆژانه.
مانگی تشرینی دووه‌م، 252 هه‌زار و 301 به‌رمیل/ رۆژانه.
مانگی كانوونی یه‌كه‌م، 263 هه‌زار و 542 به‌رمیل/ رۆژانه.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له سێ مانگی كۆتایی 2017، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان بۆ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، به‌تایبه‌تیش له دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر، كه هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی ئاڤانه و بای حه‌سه‌نییان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
KRG oil export volumes (subject to audit):
— KRG-MNR (@MNRKurdistan) January 5, 2018
2017 average: 445,301 bpd
Sep: 514,051 bpd
Oct: 384,659 bpd
Nov: 252,301 bpd
Dec: 263,542 bpd