پارتى داواى يه‌ك ليستى كورد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات
ده‌مانه‌وێت لايه‌نه‌كان به هێزێكی زۆره‌وه شه‌ڕی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد له به‌غدا بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت پاكێجی دابه‌زین به یه‌ك لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بخاته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و باره‌يه‌وه، عه‌لی حسێن، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی ديموكراتى كوردستان، به كوردستان24ى راگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت لايه‌نه‌كان به هێزێكی زۆره‌وه شه‌ڕی ده‌سكه‌وته‌كانی كورد له به‌غدا بكه‌ن، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویسته لیستێكی كوردستان پێكهاتوو له هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكبهێنرێت.
كێشه ناوخۆییه‌كانی كوردستان و به‌سته‌ڵه‌كی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، هه‌میشه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كان به‌كارهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی دیكه نێوماڵی كورد په‌رته‌وازه بكه‌ن.
ئێستا شه‌ڕی سووننه و شیعه له‌سه‌ر كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، سووننه داوای دواخستن ده‌كات، شیعه‌كانیش پێداگری له كاتی دیاریكراودا ده‌كه‌ن، دیار نییه، ئاخۆ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ده‌كرێت، یاخود دواده‌خرێت، به‌ڵام به‌لای هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، گرنكه كورد نێوماڵی خۆی كۆبكاته‌وه و به‌هێزێكی زۆر بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، تا شه‌ڕ بۆ دەستکەوتەکان بكات.