كۆنگرێسی ئەمریكا لە دواكەوتنی دانووستانەكانی ھەولێر و بەغدا نیگەرانە
"بەغدا ئاستەنگ لەبەردەم دانووستانەكان دادەنێت"
K24 - واشنتن
كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە دواكەوتنی دانووسیتانەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا نیشاندا و رایدەگەیەنن، بەغدا ئاستەنگ لەبەردەم دانووستانەكان دروست دەكات.
بەشێك لە كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا لە دواكەوتنی دانووستانەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراو نیگەرانن و پەنجەی تۆمەتیش زیاتر بۆ بەغدا درێژ دەكەن، ئەوان پێیانوایە دواخستنی دانووستانەكان یاریكردنە بە كارتێكی دۆراو. لەو بارەوە ستیڤ كینگ، بە كوردستان24 گوت: "بە بۆچوونی ئێمە دانووستان باشترین رێگەیە، دەبێ ھەموو كێشەكان گفتوگۆ چارە بكرێن نەك بە شەڕ، دیالۆگۆ باشترین رێگەیە، ئێمە دەزانین كورد لەم دۆخە نیگەرانن، ئەوان لەمێژە دەیانەوێت ببنە خاوەن دەوڵەتی خۆیان، كورد شەڕی داعشی كرد، دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگیرێت".
ئەمە لەكاتێكدایە دوای داگیركردنی كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، لە 16 ئۆكتۆبەری 2017، پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق تێكچووە و حكومەتی ھەرێم، چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ دەربڕیووە، بەڵام حكومەتی عێراق ھەنگاوی نەناوە بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان ھەردوولا چارەسەر بكرێن.
ھ.م