زانایەکی کورد 3 خەڵاتی نێودەوڵەتی پێدەبەخشرێت

زیاتر لە 65 کتێب و 500 توێژینەوەی بڵاوكردوەتەوە

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ لە شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە لایەن سێ رێکخراوی جیھانییەوە سێ خەڵاتی نێودەوڵەتی دەبەخشرێت بە مامۆستای ناسراوی ئەدەب و مێژوو نووسی کورد محەمەد عەلی قەرەداغی، کە ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردستانە و دانیشتووی شاری سلێمانییە.

 خەڵاتەکە لەلایەن ھەر یەك لە رێکخراوەکانی یۆنیسکۆ و ئیسیسکۆ و فاڕابی دەبەخشرێت، ھۆکاری پێدانی ئەو 3 خەڵاتەش وەك باشترین توێژینەوەیە لە جیھاندا لە بواری دەستنووسی کوردیدا.

 مامۆستای محەمەد عەلی قەرەداغی، زیاتر لە 65 کتێب و 500  توێژینەوەی لە کوردستان و عێراق و جیھاندا بڵاوکردووەتەوە. چەندین ساڵیش لە شاری بەغدا خوێندکاری مامۆستا و زانای گەورەی کورد مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بووە و وانەی لێ فێر بووە، لە توێژینەوەکانی مودەریسدا ھاوکار بووە.

بانگێشتنامەی سێ رێكخراوەكە بۆ محەمەد عەلی قەرەداغی
بانگێشتنامەی سێ رێكخراوەكە بۆ محەمەد عەلی قەرەداغی