یه‌كێتی لەگەڵ وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان نییە
په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
K24 - ھەولێر
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکات، پەرلەمانتارێکی ئەو حزبە بە کوردستان24 راگەیاند، پەرلەمان دوو وەرزی یاسادانان تەمەنی خۆی درێژکردووەتەوە، ناکرێت دووبارە تەمەنی خۆی کورت بکاتەوە، بۆیە پێویستە دوای تەواو بوونی ئەم دوو وەرزە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، لە بەرامبەر ئەمەشدا لایەنەکانی دیکە بە گۆڕان و کۆمەڵیشەوە داوا دەكەن لە مانگی نیسانی ئەمساڵ ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
قسه‌و باسی كایە سیاسییەكان ئێستا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانه، به‌قسه‌ی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان، ده‌بێت له مانگی نیسانی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، په‌رله‌مانیش چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان وكۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان ده‌كات، تا بڕیار له‌سه‌ر كاتی هه‌ڵبژاردن بدرێت.
زانا عه‌بدولره‌حمان، په‌رله‌مانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی یه‌كێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "پەرلەمانی كوردستان بۆ دوو خول تەمەنی خۆی درێژكردووەتەوە، لە دوای ئەو دوو خولە كە دەكاتە مانگی 10 و 11 ئەمساڵ، تا ئەوكات دەرفەتێكمان لە پێشە، ھەر لەخۆمانەوە وادەكەمان درێژنەكردووەتەوە، ھەم بۆ ئەوەی بەو گرژی و ئاڵۆزییەی نێوماڵی كورد نەچینە نێو ھەڵبژاردنەوە، ھەم ئەو تێبینیانەی لە تۆماری دەنگدەران ھەیە پاك بكرێتەوە، بۆیە باشترە كە لە مانگی 11 ھەڵبژاردن بكرێت".
ھەر پەیوەست بەو باسەوە، ئومێد حه‌مه عه‌لی، په‌رله‌مانتار لە فراكسیۆنی گۆڕان گوتی: "ئێمە دەمانەوێت بە لیستێكی پاكی دەنگدەرانەوە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و ئامادەسازی بكرێت و ھەڵبژاردنێكی پاك و نەزیر ئەنجامبدرێت".
ھەروەھا شوكریه شێخان، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ دەڵێت: "پێمانوایە دەبوایە ھەڵبژاردن لە مانگی ئەیلوولی رابردوو لەگەڵ ریفراندۆم بە یەك پڕۆسە بكرابوایە، چونكە دەنگدەر بۆ چوارساڵ دەنگی بە ئێمەداوە، بۆیە ماوە درێژكردنەوەمان بە باش نەزانی".
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دەڵێ: "ناكرێ ئێمە لە دەنگی خەڵكی كوردستان بترسین، ھەڵبژاردن سەنگی مەحەكە، بۆ ئەوەی خەڵك نوێنەری خۆی ھەڵبژێرێت، بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكان".
بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات، تا كۆمسیۆن و په‌رله‌مان حكومه‌ت تاوتوێ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌رله‌مانه، ده‌بێت به بڕیارێكی ته‌مه‌نی خۆی كورت بكاته‌وه، كه پێشتر بۆ دوو وه‌رزی یاسادانان درێژی كردبووه‌وه، ئەوكات رێگا له‌به‌رده‌م حكومه‌ت واڵا ده‌بێت بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن.
داڕشتنەوە: ھ. م