"دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سیاسی نییه"
عه‌بدوڵڵا زه‌یدی: به‌غدا ده‌ستبه‌رداری مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌بووه

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار له به‌غدا رایگه‌یاند: "دانووستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها هونه‌رییه و ناتوانرێت ناوی سیاسی لێبنرێت" به‌گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، هێشتا به‌غدا ده‌ستبه‌رداری مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌بووه.
عه‌بدوڵڵا زه‌یدی، به‌رپرسی دۆسێی كوردی له هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار به رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه: "به‌غدا ده‌ستبه‌رداری مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام جۆره لێكتێگه‌یشتنێك بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند رێكارێكی هونه‌ری و ئیداری درووستبووه وه‌ك ، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌ڵام هه‌موویان پرسگه‌لێكن ناكرێت وه‌ك دانووستانی سیاسی ناوببرێن و تا ئێستا له‌سه‌ر پرسه بنه‌ڕه‌تییه‌كان هیچ نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك نییه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌هۆی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی واشنتن نه‌رمی نواندووه تا ئه‌و دانووستانه هونه‌ری و ئیداریانه ده‌ستپێبكرێت، زه‌یده‌ی به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه تا ئێستا هیچ دانووستانێكی سیاسی نه‌كراوه، چونكه چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی ئاراسته‌یه‌كی نوێیه تا په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتووی نێوان هه‌ر دوو حكومه‌ته‌كه دیاری بكات".
زه‌یدی ده‌ڵێت: "به‌غدا نه‌رمی ده‌نوێنێ و داوای گفتوگۆ ده‌كات، په‌نابردنی بۆ دادگای فیدراڵی له روانگه‌ی پشتبه‌ستنه به یاسا و داواشمان له برایانی كورد كردووه دان به بڕیاره‌كانی دادگاكه‌دا بنێن و پێوه‌ی پابه‌ندبن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه "هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێت و ئه‌و دوو دڵی و نیگه‌رانییه‌ی به‌غدا بڕه‌وێنێته‌وه و دڵنیایی بداتێ و له ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم پاشگه‌زببنه‌وه كه لێدانه له یه‌كپارچه‌یی عێراق".
به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام داوای گفتوگۆ و جێبه‌جێكردنی بڕگه و به‌نده‌كانی ده‌ستووری عێراقی وه‌ك خۆی كردووه، نه‌ك ته‌نها ئه‌و بڕگه و به‌ندانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدان، بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێرقیش رێزی نواندووه‌و له دوای ریفراندۆمه‌وه زیاتر به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌نگاوی ناوه نه‌ك دابران له عێراق.
بۆیه چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، تا پاش هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، حكومه‌تی عێراق ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێكی بچو‌وكیش بنێت و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له رووی هونه‌ری و ئیداری جۆره دانووستانێكیش بكه‌ن، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان هه‌نگاوی ئه‌وتۆ ناهاوێژێن.