ئه‌ردۆغان و یه‌په‌گه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی یه‌كتری ده‌كه‌ن
ئه‌ردۆغان: سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاڵپشتیانه‌ی هه‌یانه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له منبج و عه‌فرین كۆتاییان پێده‌هێنین

K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له هێزه‌كانی یه‌په‌گه و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاڵپشتیانه‌ی هه‌یانه، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له منبج و عه‌فرین كۆتاییان پێده‌هێنین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16/1/2017 ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆتایی به "تیرۆریستان" له منبج و عه‌فرین ده‌هێنین".
سه‌رۆككۆماری توركیا گوتوویه‌تی: "هه‌رچه‌نده ئه‌و هێزانه پاڵپشتی بكرێن، به‌هاوكاریی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێده‌كات".
لای خۆیه‌وه سیپان حه‌مۆ، فه‌رمانده‌ی گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" هه‌ڕه‌شه له ئه‌ردۆغان ده‌كات و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیووز گوتوویه‌تی: "قه‌ده‌ری ئێمه وایه كه ناوچه‌كه له به‌ڵای ئه‌ردۆغان رزگار بكه‌ین".
ئه‌ردۆغانیش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌مزووانه له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر بارودۆخی سووریا ناگه‌نه رێككه‌وتن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
لێدوانه ئاگرینه‌كانی ئه‌ردۆغان پاش راگه‌یاندنی پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌تی پاسه‌وانی سنوور كه یه‌په‌گه به‌شێكی ئه‌و هێزه ده‌بن توندتر بووه‌و له‌سه‌ر زه‌ویش جووڵه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له سنووره‌كانی عه‌فرین زیاتر بووه.