سه‌میر سه‌لیم: پێش كشانه‌وه‌مان له حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان‌مان گه‌یانده كه‌ناری ئارام
"حكومه‌ت ده‌یتوانی له‌ماوه‌ی 15 رۆژ پرۆژه‌كه‌ی یه‌كگرتوو جێبه‌جێ بكات"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌میر سه‌لیم، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت به‌كشانه‌وه‌مان له‌حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ سه‌ر له‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌لومه‌رجێكی بابه‌تیانه بێته كایه‌وه‌و ترس له ئاینده، بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌حكومه‌ت پێداوین، به‌ڵام بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ی ئێمه جیاواز بووه، چونكه ئێمه هه‌رێمی كوردستان‌مان گه‌یانده كه‌ناری ئارام ئینجا بڕیاری كشانه‌وه‌مان داوه".
ئه‌و كارگێڕه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه قسه‌ی بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا كردووه ده‌ڵێت: " ده‌مانه‌وێت به‌كشانه‌وه‌مان له‌حكومه‌تی هه‌رێم سیاقێكی نوێ بهێنینه ئاراوه بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستان . چونكه كاتێك هیچ ئیراده‌یه‌كی چاكسازیمان له‌حكومه‌تدا به‌دی نه‌كردو كاتێك بینیمان حكومه‌ت ده‌ست و پێی به‌ستبوو له ئه‌نجامدانی چاكسازی، بۆیه پێمان باش بوو بڕیاری كشانه‌وه له‌حكومه‌ت بده‌ین."
پێشتر مه‌ولود باوه موراد وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا گوتبووی: "ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی یه‌كگرتوو محه‌له‌بی نیه حكومه‌ت بتوانێت به‌و ماوه كه‌مه جێبه‌جێی بكات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێ جێبه‌جێ بكرایه ١٠٠% خۆی ده‌یكرد."
به‌ڵام سه‌میر سه‌لیم به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌وه بیرده‌كاته‌وه‌و گوتوویه‌تی:"جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌مان ئاسان بووه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئیراده‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌بوایه ئه‌وا له ماوه‌ی (١٠تا ١٥)ڕۆژ جێبه‌جێی ده‌كرد."
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 16/1/2017 سه‌لاحه‌دين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، "به كۆى ده‌نگى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتوو بڕياردرا، له حكومه‌ت بكشێينه‌وه".
گوتيشى: "ئێمه دژى حكومه‌ت نيين و نامانه‌وێت حكومه‌ت بڕووخێت و بۆشايى ئه‌منى درووست بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "مانه‌وه‌مان له حكومه‌ت ببووه سه‌رچاوه‌ى ئيحراجبوونمان له‌ناو گه‌ل و خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانى خۆشمان‌دا".