لە رووداوێکی هاتووچۆدا 11 خوێندكار بوونە قوربانی
بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كران
K24 - گەرمیان
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە كەلار 11 خوێندكاربوونە قوربانی.
رائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری، لە پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە كوردستان24 رایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی دەروازەی قەزای کەلار نزیك گوندی ئەڵمانی رووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی مینی پاسێك کەخوێندکاری زانکۆی گواستووەتەوە لەگەڵ ئەفەلۆنێك روویدا لە ئەنجامدا 11 خوێندکار برینداربوون و بریندارەکان رەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژارکراون، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکیك لەبریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە".
گوتیشی: "مینی پاسەکە لەناحییەی رزگاریەوە هاتووەو خوێندکارانی بۆ زانکۆی گەرمیان گواستووتەوە".


