شه‌مخانی باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

"بڕیاری گرنگ دراون"

K24 - هه‌ولێر:

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی  دوايین دیداریان له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "بڕیاری گرنگ دراون".

ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عه‌لی شه‌مخامی له‌ گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌, ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و ستراتیژی له‌گه‌ڵ كورد له‌ عێراق هه‌یه‌ و له‌م سۆنگه‌یشه‌وه‌ ئێمه‌ نیگه‌رانیمان له‌ ریفراندۆم ده‌ربڕی.

سكرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران روونیشی كرده‌ووه‌ له‌ كاتی دیداریان له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی هه‌ستمان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان هاوكاری جددیان ده‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌شدا، ناكرێت سه‌یری رابردوو بكرێت و ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌ جارێكی دیكه‌ تۆكمه‌تر بكرێنه‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته‌ چه‌ندین بڕیاری باش له‌ بواره‌كانی هاوكاری ئه‌منی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ ده‌ستوور له‌گه‌ڵ عێراق.

Fly Erbil Advertisment