فراكسيۆنى پارتى داواى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له باره‌ى عفرينه‌وه ده‌كات
ليژنه‌كانى راسپێرێت بۆ لێكۆڵينه‌وه له پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ
K24 – هه‌ولێر:
فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له په‌رله‌مانى كوردستان داوايكرد، په‌رله‌مان دانيشتنێكى تايبه‌ت به پرسى له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عفرين ئه‌نجام بدات و ليژنه‌كانى راسپێرێت بۆ لێكۆڵينه‌وه له پێشێلكارييه‌كانى مافى مرۆڤ.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی به کوردستان٢٤ى راگه‌یاند، داوا ده‌که‌ین به زووترین کات په‌رله‌مان کوردستان کۆببێته‌وه بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی عفرین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: داوا ده‌که‌ین لیژنه په‌یوه‌نداره‌کان راسپێردرێن بۆ ئاماده‌کردنی راپۆڕتێک له‌باره‌ى پێشل‌کردنی مافه‌کانی مرۆڤ و لێکه‌وته‌کانی که به‌هۆی ئه‌م له‌شکرکێشییه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که داهاتوون.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمبابارانكردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه ده‌ستيپێكرد.