عه‌بادی: سوورین له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: دەستە پەیوەستەكان تا ئێستا بەردەوامن لە كاركردن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/52ef9f84-6585-4c9d-8f6d-d1455b8abb99/abadi.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "سوورین له‌سه‌ر پێدانی مووچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان".

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی میدیایی هه‌فتانه‌یدا راگەیاند: "حكومەتی عێراق پابەندە بە دابینكردنی  مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و كردنەوەی فرۆكەخانەكان، دەستە پەیوه‌نداره‌كان تا ئێستا بەردەوامن لە كاركردن بۆ ئەوەی رێككارە پێویستەكان تەواو بكرێن، تا مووچە دابین بكرێت لەو چوارچێوەی كه‌ رێكەوتنی لەسەر كراوه‌".

Fly Erbil Advertisment