عه‌بادی به‌جیا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
په‌رله‌مانتارێكی كورد: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی عه‌بادی بۆ داواكارییه‌كانمان ئه‌رێنی نه‌بێت ده‌نگ به پرۆژه یاسای بودجه ناده‌ین

K24- هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواكاری ئه‌و، بڕیاره حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌جیا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی له نووسراوێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆست كردووه و نووسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ په‌رله‌مان، ته‌نیا بۆ گفتوگۆ بوو و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه نه‌كرا".

هه‌روه‌ها گوتی: "بڕیار له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه‌م درا، كه سه‌رۆك وه‌زیران به‌جیا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، سوننه و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت كۆ ببێته‌وه و، تێبینییه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه تاوتوێ بكرێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌ڵوێستی ئێمه وه‌ك كورد روون و ئاشكرایه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه بۆ داواكارییه‌كانمان ئه‌رێنی نه‌بێت، ده‌نگ به‌پڕۆژه یاسای بودجه ناده‌ین".
بڕیاریش بوو، هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌بادی له‌گه‌ڵ كورد و سوننه و نوێنه‌رانی پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت كۆببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وانه بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه دواخران.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بایكۆتی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقیان كردووه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌ی بوو.
په‌یامنێری كوردستان 24 يش رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به ته‌نها له هۆڵی دانیشتنه‌كه ماوه‌ته‌وه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
هۆكاری بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، خستنه گفتوگۆی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق بوو, كه پێشتریش كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینییان له‌سه‌ری هه‌بووه و تا ئێستاش وه‌ڵامی ئه‌و تێبینییانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.