سويد.. له رێى داهێنانێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كيميايى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
به ئاسانترین شێوه ده‌كرێ له رێگای هه‌ناسه‌وه پشكنین بۆ كه‌سه‌كان بكه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
له زانكۆی پزیشكی یۆتۆبۆری پرۆژه‌یه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌ورووبه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێ. پرۆژه‌كه‌ش ده‌ستیپێكردووه و له جێبەجێکردندایە.
پزيشكێكی كورد له نه‌خۆشخانه‌ی ساڵگرێنسكای شاری یۆتۆبۆری به هاوكاری چه‌ند پرۆفسۆر و پزیشكێكی دیكه پرۆژه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به پشكنین بۆ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه و ده‌ورووبه‌ری رێكخستووه، كه مه‌به‌ست یارمه‌تیدان و چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتووانی ئه‌و ناوچه‌یه، چ له سوید و چ له كوردستان.
پرۆفیسۆر ئانا كارین، سه‌رۆكی ئه‌م پرۆژه‌یه و ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته درووستكردووه، كه یه‌كه‌مین ئامێری پشكنینه كه به وردی بتوانرێ پشكنین بۆ كه‌سانی به‌ركه‌وتوی چه‌كی كیمیایی بكرێت.
ئانا كارین، له‌و باره‌يه‌وه به كوردستان24ى راگه‌ياند، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه فرێد به ئێمه‌ی ناساندووه ئێستا كاری له سه‌ر ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌زانین كه تاوه‌كوو ئێستاش كه‌سانێكی زۆر هه‌ن كه هه‌ر كێشه‌یان هه‌یه و نه‌خۆشن. بۆیه ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین كه به شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیان بده‌ین. ئێمه ئێستا ده‌زگایه‌كمان هه‌یه، كه به ئاسانترین شێوه ده‌كرێ له رێگای هه‌ناسه‌وه پشكنین بۆ كه‌سه‌كان بكه‌ین. هیوادارم ئه‌و مێتۆده نوێیه‌ی ئێمه بتوانێت یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ ئه‌و كه‌سانه و سه‌ركه‌وتووبین تێیدا.
پزیشكانی كورد ته‌نیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمایی هه‌ڵه‌بجه له هه‌وڵدا نین، به‌ڵكوو ئه‌وان هه‌رده‌م یارمه‌تیه‌كانیان بۆ تاكی كورد له كوردستان ڕانه‌گرتووه.