ئەفسەرێكی توندوتیژی دژی ژنان لە گەرمیان خۆی كوشت
"ھەفتەی رابردوو داوای گواستنەوەی كردووە"
K24 - گەرمیان
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ملازم راستی، ئەفسەری پۆلیسی توندوتیژی دژ بەژنان لە گەرمیان، لە نزیك دەربەندیخان خۆی کوشت تائیستاش ھۆکاری خۆکوشتنی دیار نییە".
عەقید لەمیعە محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان لە گەرمیان بە كوردستان24 گوت: "ئەو ئەفسەرە ھەفتەی رابردوو داوای گواستنەوەی راژەی كرد و لەسەر داوای خۆی گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی".
گوتیشی: "تا ئێستا ھۆكاری خۆكوشتنەكەی دیار نییە".
