بێژه‌ر و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ر ئێن ئاڕ تی جێده‌هێڵن
مه‌م قانع: وازهێنانم به خاوه‌نه‌كه‌ی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه راگه‌یاندووه

K24 - هه‌ولێر:
مه‌م بورهان قانع، كه ته‌نها ماوه‌ی 2 مانگ و 13 رۆژ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی بووه، شه‌وی رابردوو له فه‌یسبووكه‌وه ده‌ڵێت: "من له ئه‌مشه‌وه‌وه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری "ئێن ئاڕ تی" هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی پیشه‌یی و كارگێڕی و یاساییم به‌م كه‌ناڵه‌وه نه‌ماوه‌و له رێی ته‌له‌فۆنیشه‌وه، وازهێنانم به خاوه‌نه‌كه‌ی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌كه راگه‌یاندووه... سه‌لامه‌تی بۆ هاوپیشه‌كانم".
.jpg)
مه‌م قانع، یه‌كه‌م كه‌س و دواین كه‌س نییه ده‌ست له كه‌ناڵه‌كه ده‌كێشێته‌وه، پێش ئه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كارمه‌ند و بێژه‌ر و به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه وازیانهێناوه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان به پاساوی كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌یان له كه‌ناڵه‌كانی "ئێن ئاڕ تی" دوورخراونه‌ته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش "كاوه ئه‌حمه‌د " كه جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ئێن ئارتى و به‌ڕێوه‌به‌رى ژوورى هه‌واڵ بوو, دوای زیاتر له حه‌وت ساڵ كاركردن له‌و كه‌ناڵه، ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه.

هه‌روه‌ها، چيا حسێن، كه بەرپرسی بێژەر و پێشکەشکارانی ئێن ئاڕ تی بووه، به‌هه‌مانشێوه ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه و ده‌ڵێت "پاش سوپاس و پێزانینم بۆ ئەو ماوەیەیی کە لە ئێن ئاڕ تی کارم کرد، لەم ساتەوە دەست لەکار کێشانەوەی خۆم لە کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕادەگەیەنم، سوپاس بۆ ھاوکار وھاوپیشەکانم ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".

پێناچێت ئه‌و هه‌موو ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یه‌ی به‌رپرس و بێژه‌رانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی، پرۆسه‌یه‌كی سرووشتی بێت، چونكه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پرسیاری زۆری لای خه‌ڵكی و كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌ش درووستكردووه و ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه پاش ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی كه‌ناڵه‌كه قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دامه‌زراندووه‌و پێشتریش دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ستایه‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌رپرس و كارمه‌ندانه، له‌گه‌ڵ ره‌وتی نوێی شاسوار و سیاسه‌تی ئێستای كه‌ناڵه‌كه‌دا نه‌بن، هه‌ر بۆیه كاتێك دژایه‌تی ریفراندۆمی كرد، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و ته‌نانه‌ت په‌یامنێرانی ده‌ره‌وی وڵاتی "ئێن ئاڕ تی" گرته‌وه.
ئێستاش شاسوار عه‌بدولواحید، كه وه‌ك سه‌رۆكی ره‌وتی "نه‌وه‌ی نوێ" سه‌رقاڵی چالاكی و كاركردنه، سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامه دیاره‌كانی به‌ره‌ی "نه‌خێر له ئێستادا"ـی له قه‌واره نوێیه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌و ئێستاش ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرس و كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كانی ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه.

به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی شرۆڤه‌كاران، ده‌ركه‌وتنی ململانێی نێوان شاسوار عه‌بدولواحید و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش رۆڵی له‌و پرسه‌دا هه‌یه و بابه‌تی پاره‌دان و پاره‌نه‌دانی په‌خشی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به یه‌كێك له كێشه‌كان ناوده‌برێت و رۆڵی له دووركه‌وتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵانه‌دا هه‌بووه. چونكه نایانه‌وێت له دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیاییدا كار بكه‌ن، كه دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوه‌ستێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا كه‌ناڵه‌كه زۆرترین خزمه‌تی پێشكه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردبوو.
ماوه‌یه‌كی زۆریش نییه دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا، له راگه‌یێنراوێكدا گۆڕانكاریی له كه‌ناڵه‌كانیدا راگه‌یاندبوو.
رۆژی 22/11/2017 واتا پێش كه‌متر له دوو مانگ و نیو، رایانگه‌یاند كه چەند گۆرانکارییەک لە پۆستەکانی بەرێوەبردن و پشکەکانی دامەزراوە میدیاییەکەدا هاتون، کە بەمجۆرەیە:
١-توانا عوسمان/ دەستی لەکارکێشاوەتەوە لە پۆستی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا و وەکو پێشکەشکاری بەرنامەی (دیالۆگ) بەردەوامدەبێت.
٢-ئاوات عەلی/ دەستی لەکارکێشاوەتەوە لە پۆستی بەڕێوەبەری (ئێن ئاڕ تی) و بوەتە سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی نالیا و پشکەکانی دامەزراوەکەشی خراونەتە سەر وەك سەرۆکی دامەزراوەکە.
٣-مەم بورهان قانع/ بوەتە بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شیان دابوو كه "ئەو گۆڕانکارییانەی دامەزراوەی میدیایی نالیا، دوای ئەوە دێت کە رۆژی (٢١/١١/٢٠١٧)، شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی پێشوی دامەزراوەکە، لە رونکردنەوەیەکیدا، دەستبەرداربونی لە دامەزراوەی میدیایی نالیا و پشکەکانیشی راگەیاند.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش قسه له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كراوه كه "له رۆژانی داهاتوودا كارمه‌ندی دیكه‌ی كه‌ناڵه‌كه ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه‌و پێده‌چێت بێژه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌ش بگرێته‌وه.