نه‌وه‌ی نوێی داعش هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن
گۆڤارێكی ئه‌مریكی هه‌وڵه‌كانی داعش بۆ ژیاندنه‌وه‌ی داعش ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری 'foreign-policy' ئه‌مریكی، له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/2/2018 بڵاویكردووه‌ته‌وه، باسی ستراتیژیه‌تی داعش پاش كۆتایهاتنیان له عێراق و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی سووریا ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "داعش سه‌رله‌نوێ به‌هۆی منداڵه‌كانی سووریاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاواره‌ی پارێزگای دێره‌زوور، كه تا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده‌كانی ئاواره‌كانی گونده‌واری حه‌له‌ب بوون و له‌و ناوچه‌یه‌وه هاتوون كه له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعش بووه، تا ئێستا به‌ره‌نگاری ئه‌و توندڕه‌وییه ده‌كه‌ن كه رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه خستوویه‌تیه مێشكی منداڵه‌كانیانه‌وه، به‌تایبه‌تی باوكه‌كان هه‌ست به‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن كه له‌نێوان ئه‌وان و منداڵه‌كانیان درووست بووه كه داعش په‌روه‌رده‌یان ده‌كات".
راپۆرته‌كه باسی مشتومڕی نێوان خێزانه ئاواره‌كانی حه‌له‌ب ده‌كات و نوسیوویه‌تی "ئه‌بو سالم فرمێسك له چاوانی ده‌باری، كوڕه‌كه‌ی ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه‌و ساڵی 2016 پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له چوونه ناو داعشه‌وه كوژراوه، ئه‌و له توركیاوه قسه‌ی بۆ گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه كردووه‌و باسی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كردووه كه كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ داعش بووه‌و سه‌رقاڵی مۆسیقای "جیهادییه‌كان" بووه‌و له مۆبایله‌كه‌یه‌وه ته‌ماشای ڤیدیۆكانی ریكخراوهكهی ده‌كرد. رۆژێك تووشی شۆكی كردووه كاتێك له‌باره‌ی سه‌رزه‌نشتكردنی باوكیه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش به باوكی گوتووه "داعشه‌كان راست ده‌كه‌ن، تۆ له ژیاندا له‌سه‌ر رێگه‌ی راست نارۆیت به‌ڕێوه".
ئه‌بو سالم ده‌ڵێت: "وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌م داوه‌ته‌وه، به‌ڵام كوڕه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووم كه لای پۆلیسی ئاینی حوسبه سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات، دوای سێ رۆژیش له هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی، كوڕه‌كه‌م ماڵه‌كه‌ی جێهێشتووه‌و ئیتر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و نه‌مدۆزیه‌وه".
ئه‌بو سالم یه‌كێكه له‌و باوكانه‌ی كه زۆر باوك و دایكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ن تا ئێستا به‌رپرسیاریه‌تی منداڵه‌كانیان له ئه‌ستۆیه كه گۆڕاون به توندڕه‌و.
ئه‌بو سالم به گۆڤاره‌كه‌ی گوتووه: "هه‌وڵی زۆرمدا كه كۆنترۆڵی بكه‌م و بیخه‌مه ژیر ركێفی خۆمه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم، هه‌ر چه‌نده هه‌وڵی زۆریشمدا به به‌ڵگه‌ی قورئانی، ناوبانگی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ی له لا ناشیرین بكه‌م".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، كه پشتی به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و دایك و باوكانه به‌ستووه له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعشه‌وه چوونه‌ته توركیا، چه‌كدارانی داعش هه‌ڵمه‌تی چڕیان بۆ نه‌هێشتنی متمانه له‌نێوان دایكان و باوكان و منداڵه‌كانیان په‌یڕه‌و كردووه.
داعش هێزی گه‌نجه‌كانی ده‌كرده ئامانج، به‌تایبه‌تی نێرینه‌كان تا بتوانن ده‌سه‌ڵاتی باوكسالاری تێكبشكێنن و په‌یكه‌ربه‌ندییه‌كی نوێ بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ناو كۆمه‌ڵگا درووست بكه‌ن، ئایدۆلۆژیای داعش بڵاوبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام داعش بتوانێت له‌شكری گه‌وره‌ی گه‌نجه‌كان له خۆی كۆبكاته‌وه له پێناو ئامانجی تایبه‌تدا و داعش به‌ردی بنه‌غه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه دانێته‌وه، هه‌ر چه‌نده "خه‌لافه‌ته‌كه"ـی پێشوویان خاكی زۆری له ده‌ستداوه، به‌ڵام پێیانوایه فیكری داعش هیشتا مێشك و گوێی ئه‌و گه‌نجانه‌ی پێشتر رێكیخستبوون ئاخنیووه له هزری توندڕه‌وی.
گرووپی مافناسی دێره‌زوور كه ئه‌و دانیشتنه‌ی له‌نێوان گۆڤاره‌كه و خێزانه ئاواره‌كان رێكخستبوو و ده‌ڵێن "ئامانجیان هاوكاریكردنی ئاواره سوورییه‌كانه، زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان به‌هۆی داعش ئاواره بوون و خه‌ڵكی پارێزگاكانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا‌ن. ئه‌وان خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی پیشكه‌شی ئه‌و خێزانانه ده‌كه‌ن له‌و شه‌ڕه‌ی هێشتا داعش له به‌رۆكی نه‌كردوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت خێزانه‌كان له شه‌ڕی داعشه گهڕاوهكانیش بپارێزن.
له كاتێكدا به‌شێكی باوك و دایكان منداڵه‌كانیان به‌و هۆیه‌وه له ده‌ستداوه، به‌شێكی دیكه‌شیان له جه‌نگی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی داعش منداڵه‌كانی ئه‌وانیش نه‌بات. یه‌كێك له‌و دایكانه حاڵی خۆی بۆ گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه باسكردووه كه چۆن ده‌جه‌نگێ تا كوڕه‌كه‌ی له ماڵه‌وه بهێڵێته‌وه. ئه‌و ژنه و ئه‌وانی دیكه‌ش هێشتا داوای هاوكاری و راویژیان له ئاماده‌بووان كردووه كه چۆن بتوانن منداڵه‌كانیان بپارێزن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به توندی به‌سه‌ریاندا نه‌سه‌پێنن.
یه‌كێك له دایكه‌كان ده‌ڵێت: "منداڵه‌كه‌م له‌و گفتوگۆیانه‌دا به‌شداریی پێده‌كه‌م كه نه‌خشه‌ی بۆ داهاتوو تێدا داده‌رێژین، به‌ڵام ئه‌زموونی زۆر له‌و دایك و باوكانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌و له‌و گردبوونه‌وه‌دا ده‌رده دڵی خۆیان له رۆیشتن و بردنی كوڕه‌كانیان خستووه‌ته ڕوو.
زۆربه‌ی دایكان و باوكان ئه‌و كێشانه‌یان هه‌یه و ئه‌و كارانه‌ی داعش بۆته مایه‌ی ترس، چونكه رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی یونسێف له‌باره‌ی جۆری مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی عێراق و سووریا و میلیشیاكان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كاندا هۆشداریانداوه‌و له ده‌ره‌نجامی په‌راوێزخستن و نه‌بوونی به‌رنامه‌ی پێویست و گونجاو ده‌ترسن.
به‌شێكی زۆری خێزانه‌كانی پاریزگای دێره‌زوور به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران كه هاوكاری حكومه‌تی ئه‌سه‌دن له ناوچهكانیاندان، شار و گونده‌كانیان ھێشتا به داگیركراو ده‌زانن و ئه‌وه‌ش پاساوی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌داته ده‌ست خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
راپۆرته‌كه باسی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی ده‌كات كه به‌رده‌وام كاردانه‌وه‌ی خۆپارێزی بوون. به‌ڵام پێیوایه ده‌بێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و پرۆگرامانه‌ی هه‌ن، قوتابخانه‌یان بۆ درووستبكرێت تا توندڕه‌وی له پرۆگرامه‌كانیان دووربخرێته‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر باوكان و دایكان رابهێنرێن تا كارێك بكه‌ن گه‌نجه‌كان هه‌ست به په‌راوێزخستن نه‌كه‌ن و نه‌كه‌ونه داوای كه‌سه توندڕه‌وه‌كانه‌وه، كه هه‌میشه له بۆسه‌دان بۆ راكێشانی ئه‌و جۆره كه‌سانه.
چونكه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه زیاتر ببن، مه‌ترسی زۆر هه‌یه، نه‌وه‌یه‌كی نوێی داعش، دووباره بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كان.