كورد له كوه‌یت به‌دوای پشكی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت
ئه‌و وڵاته‌ی به ده‌ستی عێراق داگیر و وێرانكرا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق تووره‌كه‌ی سواڵ به شانی‌دا ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/2/2018، كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوه‌یت، بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه‌و تا رۆژی 14/2/2018 به‌رده‌وام ده‌بێت.
كوه‌یت ئه‌و وڵاته‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراق داگیر و وێرانكرا، ئه‌مڕۆ 70 ده‌وڵه‌ت و زیاتر له 2 هه‌زار كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆمه‌ككردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێستا به‌شێكه له عێراق و له سه‌رده‌می رژێمی پێشووی سه‌ددام حسێن و رژێمه‌كانی دیكه‌ی پێش ئه‌وه‌یش، دووچاری وێرانكارییه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق وه‌ك پێویست ده‌رفه‌تی بۆ به‌شداریكردنی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ستوورییه نه‌ڕه‌خساندووه‌و بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پێنه‌داوه، چونكه له كاتێكدا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی كۆمه‌ككردنی عێراق ده‌ده‌ن، حكومه‌تی به‌غدا چه‌ندین گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ئاماده نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیشی له بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت بدات.
تیمێكی كوردستان24 له كوه‌یته و رووماڵی چالاكی و میتینگ و جڤینه‌كانی كۆنگره سێ رۆژییه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی كۆنگره‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، رێژین ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 له فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری دهۆكی پرسی "هه‌رێمی كوردستان بۆ چ ئامانجێك به‌شداریی كۆنگره‌كه‌ی كردووه‌و ده‌یه‌وێت چی ده‌ستبكه‌وێت؟".
له وه‌ڵامدا پارێزگاری دهۆك گووتی: "هه‌ر چه‌نده حكومه‌تی عێراق بایه‌خی به هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه له‌م كۆنگره‌دا، به‌ڵام ئێمه هێشتا به‌شێكین له عێراق و ده‌مانه‌وێت پشكی هه‌رێممان له‌و كۆنگره ده‌ستكه‌وێت".
فه‌رهاد ئه‌ترووشی رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگای مووسڵ ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ كرابووه پایته‌ختی داعش له عێراق و زیانی زۆری به‌ركه‌وتوو و زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌بوون، پارێزگای دهۆك وهه‌ولێر پشكی شێری له به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماو و ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ركه‌وتووه، له رووی ئابوورییه‌وه زۆر له‌سه‌ر مان كه‌وتووه، ده‌مانه‌وێت باسی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له‌و به‌هاناوه‌چوون و فشار و ئه‌ركه زۆره بكه‌ین كه كه‌وتووه‌ته سه‌رمان".
پارێزگاری دهۆك گووتی: "جگه له وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش، كۆمپانیای بیانی زۆریش هاتوونه‌ته كوه‌یت، ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر قه‌رز یان كۆمه‌ك به عێراق كرا، پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌رچاو بگیرێت، جگه له‌وه‌ش به كۆمپانیا بیانییه‌كان بڵێن، هه‌رێمی كوردستان باشترین و گونجاوترین شوێنه بۆ وه‌به‌رهێناون و سه‌رنجیان بۆ كاركردن له هه‌رێم رابكێشین".
شه‌ڕی داعش و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان و ته‌رخانكردنی بوودجه‌یه‌كی زۆر بۆ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و بایه‌خنه‌دان به ژێرخانی ئابووری وڵات، عێراقی رووبه‌ڕووی قۆناغێكی سه‌خت و دژوار كردووه‌ته‌وه، هێشتا ناوچه‌كانی جه‌نگی داعش وێرانه‌ن و تا ئێستا زیاتر له دوو ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار كه‌س ئاواره‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یونسێف له عێراق باسیكردووه.
بۆیه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ به‌شه وێرانبووه‌كه‌ی عێراق، وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیری پلاندانانی عێراق له كوه‌یته‌وه باسیكرد، پێویستی به زیاتر له 88 ملیار دۆلاره".
رێكخراوی یونسێف رایگه‌یاندووه، چوار یه‌كی دانیشتوانی عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌ك هه‌ژارن، رۆژانه به كه‌متر له دوو دۆلار ژیان ده‌گوزه‌رێنن. حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی: عێراق پێویستی به زیاتر له 100 ملیار دۆلاره تا بتوانێت بكه‌وێته‌وه سه‌ر پێی خۆی. بۆیه زۆر پێویستیان به كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و راكێشانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانه تا وه‌به‌رهێنان له عێراق بكه‌ن.
بە بڕوای بەشێك لە بەشداربووانی كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستانیش پشكی خۆی له به‌رنجامی كۆنگره‌كه ده‌ستكه‌وێت و وەبەرھێنەرانی بیانی روو لە ھەرێمی كوردستان بكەن.
نورەدین موراح، سەرنووسەری تەلەڤزیۆنی كوه‌یت، بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو كۆنگرە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق زۆر گرنگە، چونكە عێراق بە قەیرانێكی گەورەدا تێدەپەڕێت، چونكە داعش وێرانكاری و كوشتاری لە ھەموو عێراق ئەنجامداوە، ئەركی وڵاتان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ھاوكاری عێراق بكەن".
ھەر په‌یوه‌ست به‌و باسه‌وه، سەمیرە فریمش، سەرنووسەری ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەلنەھاری كوه‌یتی گووتی: "كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوه‌یت، 70 وڵات و زیاتر لە دووھەزار كۆمپانیا بەشداری تێدا دەكەن، لەوباوەڕەدام پشكی ھەرێمی كوردستانیش لەو كۆنگرەیەدا دەبێت، وەبەرھێنەرانی بیانی روو دەكەنە ھەرێمی كوردستان".
هه‌ر چه‌نده كوه‌یت وه‌ك خه‌مخۆری عێراق سفره‌ی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی له به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی راخستووه، به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراق ده‌ڵێت: "كوێت ئاماده نه‌بووه ڤیزای چوونه ناو وڵاته‌كه‌ی بداته ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی عێراقی".
عالیه نسه‌یف ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، كوه‌یت ئاماده‌نه‌بووه ڤیزای چوونه ناو وڵاته‌كه‌ی بداته كۆمپانیا عێراقییه‌كان، له كاتێكدا كۆمپانیا له هه‌موو وڵاتێكه‌وه مافیان هه‌بووه به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه بكه‌ن.
عالیه نه‌سیف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كوه‌یت به مه‌به‌ستیش، كاتی كۆنگره‌كه‌ی خستۆته ئێستا، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر عێراق له ساڵی 1991 دا.
ره‌خنه‌گه‌ران ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه، كۆنگره‌ی كوێت بۆ به‌خشین نیه، به‌ڵكو بۆ هێنانی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانه بۆ عێراق، چونكه به‌غدا بێ ئومێد بووه له‌وه‌ی یارمه‌تی پێ بدرێت.
كۆنگره‌كه ماوه‌كه‌ی سێ رۆژه و هێشتا دیار نییه له‌و وڵاته‌وه كه دووكه‌ڵی سووتانی به ده‌ستی عێراق ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشی، چ كۆمه‌كێك ده‌گاته ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق، كه جه‌نگ و ئاگر و دووكه‌ڵی رێكخراوه ئاڵا ره‌شه تیرۆریسته‌كه وێرانتری كردووه.