كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوێت دەست پێدەكات

"لەو بڕوایەدام ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەكە پشكی دەبێت"

K24 - كوێت

بە بەشداری 70 وڵات و زیاتر لە دوو ھەزار كۆمپانیای نێودەڵەتی، ئەمڕۆ كۆنگرەی كوێت بۆ كۆكردنەدوەی كۆمەك بە مەبەستی ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەڕێوەدەچێت، تا جارێكی دیكە ناوچە وێران بووەكانی عێراق كە بەھۆی شەڕی داعش وێران بوونە نۆژەن و ئاوەدان بكرێتەوە، بە بڕوای بەشێك لە بەشداربووان، بەشی ھەرێمی كوردستانیش لە كۆنگرەی كوێت دەبێت. بۆ ئەوەی وەبەرھێنەرانی بیانی روو لە ھەرێمی كوردستان بكەن.

نورەدین موراح، سەرنووسەری تەلەڤزیۆنی كوێتی، بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو كۆنگرە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق زۆر گرنگە، چونكە عێراق بە قەیرانێكی گەورەدا تێدەپەڕێت، چونكە داعش وێرانكاری كوشتاری لە ھەموو عێراق ئەنجامداوە، ئەركی وڵاتان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ھاوكاری عێراق بكەن".

ھەر سەبارەت بەو باسەوە، سەمیرە فریمش، سەرنووسەری ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەلنەھاری كوێتی گوتی: "كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوێت، 70 وڵات و زیاتر لە دووھەزار كۆمپانیا بەشداری تێدا دەكەن، لەوباوەڕەدام پشكی ھەرێمی كوردستانیش لەو كۆنگرەیەدا دەبێت، وەبەرھێنەرانی بیانی روو دەكەنە ھەرێمی كوردستان".

Fly Erbil Advertisment