له مه‌خموور ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى ئيداره‌يه‌كى نوێ داده‌مه‌زرێنێت
دانانی ئیدارەی نوێ بۆ شارەكە دژی یاسا و ده‌ستووره
K24 – هه‌ولێر:
هێزی سه‌ربازی له مه‌خموور له هه‌وڵی دانانی ئیداریه‌كی نوێيه بۆ شاره‌كه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش به كوردستان 24ى راگه‌یاند، مه‌خموور داگیركراوه و حوكمی سه‌ربازی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دانانی ئیدارەی نوێ بۆ شارەكە دژی یاسا‌و ده‌ستووره، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق گوێ به یاسا و ده‌ستوور نادات.
مه‌خموور ناوچه‌یه‌كی كوردستانییه، ئیداره‌ی شاره‌كه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر دانراوه، له دوای هێرشی حه‌شدی شه‌عبیی و هێزەکانی عێراق، بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان، مه‌خمووریش هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه به هێز داگیركراوه، كورد داواده‌كات دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه و گەره‌نتی سه‌لامه‌تی ژیانی به‌رپرسانی ئیداره‌ی ناوچه‌كه هه‌بێ، ئه‌گینا بەرپرسانی ئیدارەکە، ناتوانن بەم دۆخەی ئێستا بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانی خۆیان.