وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: دەمانەوێت زۆر لە نزیكەوە لەگەڵ كوردستان كار بكەین
ڤۆندێر لاین: دەمانەوێت سیستەمێكی تەندروستی سەربازی بۆ پێشمەرگە دروست بكەین

K24 - میونشن:
ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت زۆر له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به تایبه‌تیش لە ئاستی پەرەپێدانی توانای كردارەكەیی، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت لەگەڵ بەغداش پەیوەندیان ھەبێت.
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئێستا لە قۆناغێكین كە ئاوەدانكردنەوە و ئاشتەواویی و سەقامگیری لە پێویستییە سەرەكییەكانن، بە دڵنیاییەوە دەمانەوێت زۆر لە نزیكەوە لەگەڵ كوردستان كار بكەین، لەگەڵ پێشمەرگە كاربكەین، لە ئاستی پەرەپێدانی توانای كردارەكەیی. دەمانەوێت لەگەڵ بەغدادیش پەیوەندیمان ھەبێت".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، ئەوە گرنگە پابەندییەكی ھاوبەشە لە ھەردوو لا، ئەڵمانیا دەیەوێت بیر بكاتەوە، كە چۆن ھاوكاری پێشمەرگە و ھەرێمی كوردستان و عێراق بكات.
ڤۆندێر لاین گوتیشی: "دەزانین كە راوێژكاری و ئاوەدانكردنەوە لە گرنگترین پێویستییەكانن لە تەك چاكسازیی ئەمنی، بێجگە لەوەش ئێمە لە لایەنی تەندروستی، دەمانەوێت سیستەمێكی تەندروستی سەربازی بۆ پێشمەرگە دروست بكەین، ئێمە لەسەر ئەو لایەنەش كار دەكەین. لە دەسپێكدا لەگەڵ پێشەرگە بە راھێنانی پزیشكی سەرەتایی دەستمان پێكرد، ئەوە زۆر سەركەوتوو بوو، دەمانەوێت ئێستا دروستكردنی نەخۆشخانەكە تەواو بكەین و ستاف و پێداویستی بۆ دابین بكەین، ئەوە گرنگە بۆ لایەنی خزمەتگوزاری سەربازیی".