ته‌قه له دژه تیرۆر ده‌كرێت
دوای 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ره‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركووك ناجێگیره

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پاریزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: "له گه‌ڕه‌كێكی باكووری شاری كه‌ركووك شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو و ئه‌ندامانی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق روویداوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم"ـی گوتووه: "سه‌ره‌تا چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان له گه‌ڕه‌كی شۆراوی باكووری شاره‌كه ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق كردووه‌و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه"، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه ناوی بهێنێت گوتوویه‌تی: "گومانی ئه‌وه‌ش هه‌بووه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی ئه‌و نااوچه‌یه جێهێڵرابێت".
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری نێوان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، پارێزگای كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی خورماتوو راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرایه‌وه، ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه سه‌قامگیر نییه و به‌رده‌وام رووداوی ته‌قینه‌وه‌و ته‌قه‌كردن و ده‌ستگیركردنی هاووڵاتیان به‌رچاو ده‌كه‌وێت.