شاندێكی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ پرسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی حه‌ج و عه‌مره له به‌غدان
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به ورده‌كارییه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان

K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، بۆ مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی حه‌ج و عه‌مره، له به‌غدان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌و شانده‌ی له به‌غدان، له به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره و تیمێكی ته‌كنیكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێكهاتووه و گفتوگۆ له باره‌ی چۆنیه‌تی گه‌شته‌كانی عه‌مره ده‌كه‌ن، كه بڕیاره له رێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه ده‌ستپێبكرێت.
كاروانی ستۆنی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ش به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا شانده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجامی باشی هه‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی رێكخستنی كاروباره‌كانی ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كان له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی، كه تایبه‌ت ده‌بن به حه‌ج و عه‌مره.