بۆ دووه‌م جار بومه‌له‌رزه له‌شاری سلێمانی ده‌دات
بومه‌له‌رزه‌كه به‌گوڕی 4.6 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه و له رانیه و قه‌ڵادزه زۆرترین هه‌ستی پێكراوه

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له شاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌و پارێزگایه‌ی هه‌ژاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له شاری سلێمانی، بومه‌له‌رزه‌كه له‌كاتژمێر 10:20 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به گوڕی 6.4 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر قه‌زای رانیه و قه‌ڵادزه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌ژاند، به‌ڵام تائێستا هیچ زیانێكی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه نه‌زانراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاندبوو، كاتژمێر 2:02 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.7 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌ی گه‌رمیانی هه‌ژاندبوو.
H.B