ناشناڵ ئينترێست: داعش له كوێ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
دواى ئه‌وه‌ى جێپێى له عێراق و سووريا له‌ده‌ستدا، داعش به دواى خاكێكى به پيتدا ده‌گه‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
كولين كلارك توێژه‌رى دامه‌زراوه‌ى راند، له گۆڤارى (ناشناڵ ئينترێست)ـى ئه‌مريكى وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا پرسيارى ئه‌وه‌ى وروژاندووه، داعش له چ شوێنێكى ديكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى جێپێى له عێراق و سووريا له‌ده‌ستدا.
نووسه‌ر پێى وايه، باش‌ترين شوێن بۆ ده‌ركه‌وتنى داعش، ميانماره. كه تێيدا پێكهاته‌ى موسڵمانانى رۆهينگا رووبه‌ڕووى شاڵاوى راگواستن، كۆمه‌ڵكوژى و جينۆسايد بوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "له‌ده‌ستدانى مووسڵ و ره‌ققه، ماناى كۆتايهاتنى تواناى شه‌ڕكردنى داعش نادات به ده‌سته‌وه. هێشتا ئه‌و رێكخراوه ده‌يان هه‌زار چه‌كدارى له سووريا ماوون. به‌ڵام خه‌ليفه‌ى رێكخراوه‌كه، ئه‌بوبه‌كر به‌غداديى هێشتا له حه‌شارگه‌يه‌كدا خۆى شاردووه‌ته‌وه. پلانيشى هه‌يه له ده‌ره‌وه‌ى عێراق و سووريا رێكخراوه‌كه‌ى فراوان بكات".
نووسه‌ر پێى وايه، "ميانمار به هۆى هه‌بوونى شه‌ڕى ناوخۆ و ململانێى نێوان پێكهاته‌كانى خاكێكى به پيت ده‌بێت بۆ گه‌شه‌كردنى داعش" به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له مانگى رابردوودا، ماليزيا دوو هاووڵاتى ئه‌ندۆنيزياى ده‌ستگيركرد، كه پيلانيان دانابوو، راهيبێكى بووزى بكوژن وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌يه‌ك له بووزييه‌كان له به‌رامبه‌ر جينۆسايدكردنى مووسڵمانانى رۆهينگا.
كلارك باسى له‌وه‌شكردووه، له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئاسيا به گشتى و فليپين به تايبه‌تى داعش خه‌ريكى جێپێ قايمكردنه‌وه. دواى ئه‌وه‌ى له نيمچه دوورگه‌ى سينا له ميسر و ناوچه‌ى جياجيا له ليبيا، يه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، نێيجيريا، سعووديه و رووسيا شوێنگه‌ى بۆ خۆى دۆزيوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "گرووپه تيرۆريستييه‌كان به دواى لقى نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆيه‌ك، له‌وانه: فراوانبوونى مه‌ودا و قه‌واره‌ى كاريگه‌رييان. هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ناوچه‌يى و بره‌و پێدانى. به‌هێزكردنى شێواز و ته‌كنيك و ئامرازه داهێنراوه‌كان و پاشانيش له پێناو زياتر كردنى شه‌رعييه‌تى گرووپه‌كه و ره‌واندنه‌وه‌ى گومانى نامۆبوونى له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا".
نووسه‌ر نموونه‌ى به ئه‌زموونى قاعيده هێناوه‌ته‌وه، كه "توانى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانى ئيسلامى له سۆماڵ خۆى رێكبخات، ئه‌گه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه نه‌بوايه، ئه‌سته‌م بوو چه‌كداره‌كانى قاعيده، به تايبه‌تى عه‌ره‌به‌كان بتوانن سه‌ر له ره‌وشى سۆماڵ و په‌يوه‌ندييه خێڵه‌كييه‌كانى ئه‌وێ ده‌ربه‌رن و په‌ى به ناكۆكى نێوان خێڵه‌كان به‌رن".
هه‌روه‌ها له يه‌مه‌ن، به راى نووسه‌ر، "قاعيده پشتى به ئه‌زموونى كه‌سێكى ناوچه‌يى وه‌ك ئيبراهيم حه‌سه‌ن عه‌سيرى به‌ست، كه درووستكه‌رى ته‌قينه‌وه بوو. ته‌نانه‌ت به‌ڕێوبه‌رى پێشووى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكا(سى ئاى ئه‌ى)، دێڤيد پێترايۆس به مه‌ترسيدارترين پياو له جيهان وه‌سفيكردبوو، قاعيده له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه توانى هێرشى ئه‌يلوولى 2001 دژى ئه‌مريكا ئه‌نجام بدات.
كلارك ئاماژه‌ى به حاڵه‌تێكى ديكه داوه، ئه‌ويش هه‌وڵدانى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانه بۆ به‌ده‌ستهێنانى شه‌رعييه‌ت له رێگه‌ى دابينكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتيان. وه‌ك ئه‌وه‌ى قاعيده له سووريا كرد و سه‌ره‌تا پشتيوانى نانه‌واخانه و تۆڕه‌كانى ئاو و كاره‌با و نرخى له بازار ده‌كرد.
به راى نووسه‌ر، هه‌موو جارێك ئه‌و تاكتيكه سه‌ركه‌وتوو نابێت، كه لايه‌نى سه‌ره‌كى (دايك) پشت به لقه‌كانى ببه‌ستێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى قاعيده به هۆى سه‌ره‌ڕۆيى ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوى، كه لقى قاعيده بوو له به‌رپاكردنى شه‌ڕى تائيفى له عێراق كه‌وته كێشه‌وه و گوێى به رێنماييه‌كانى بن لادن نه‌دا. ئێستاش داعش هه‌مان تاكيتكى قاعيده په‌يڕه‌و ده‌كات و ئازادى كاركردنى داوه‌ته لقه‌كانى و هه‌ركرده‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، داعش پێيان نيگه‌ران نابێت.
كولين كلارك ئه‌وه‌شى نووسيوه: "له سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ركه‌وتنيه‌وه، داعش هه‌وڵده‌دات فراوان بێت و ئامانجه‌كانى به‌ديبهێنێت. لقه‌كانى ئێستاى مه‌ترسيدارن. سه‌لماندوويانه كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هێزگه‌لێكن پشت به نانه‌وه‌ى پشێوى و ناسه‌قامگيرى له‌و ناوچانه ده‌به‌ستن كه تێياندا بوونيان هه‌يه".
ئ.ر