به ره‌زامه‌ندی عه‌بادی توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر قه‌ندیل
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا: له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووری و راكێشانی هێڵێكی دیكه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ عه‌بادی رێككه‌وتووین

K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له دژی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناوچه‌كانی بناری قه‌ندیلی باشووری كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی سایتی به‌غداد نیوز، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا شه‌وی رابردوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له كۆنفرانسی میونشن بۆ رۆژنامه‌نووسانی ئاشكراكرد، له كۆنفرانسی میونشندا گفتوگۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له ده‌ڤه‌ری قه‌ندیل كردووه. جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌كارده‌هێنین".

یڵدرم گوتی: "عه‌بادی له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی دژایه‌تیكردنی چه‌كداران له‌ناو خاكی عێراق و سووریا هاوكار و هاوڕایه".
گوتیشی: "عه‌بادی پێیڕاگه‌یاندووم، هێشتا داعش به‌ته‌واوه‌تی بنبڕ نه‌بووه و تائێستاش به‌شێك له چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانی چه‌كدارین، به‌تایبه‌ت له باشووری عێراق ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی خۆكوژییان لێ ده‌كرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "عه‌بادی گوتوویه‌تی: "من له هه‌وڵه‌كانی توركیا له دژی په‌كه‌كه له عێراق و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له سووریا تێده‌گه‌م".

یڵدرم باسی ئه‌وه‌شیكرد، "عێراق له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر زۆر سه‌رقاڵه"، گوتیشی: "تواناكانمان به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه رووبه‌ڕووی تیرۆر ببینه‌وه، جا چ له قه‌ندیل بێت یاخود هه‌ر شوێنێكی دیكه، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه و ده‌توانین له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ئاسمانیشه‌وه رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه، ئه‌مه‌ش مافێكی ئێمه‌یه و عێراقیش هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌كی بۆ ئێمه نییه له‌و كاره‌مان، هه‌روه‌ك ئێرانیش هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی له‌وباره‌یه‌وه نییه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گوتی: "عه‌بادی پێشنیازی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنووری له‌نێوان عێراق و توركیادا كردووه، رێككه‌وتنیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه، وێڕای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له‌سه‌ر راكێشانی هێڵێكی نوێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌نێوان عێراق توركیادا كراوه".