تره‌مپ داوای چه‌كداركردنی مامۆستایان ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا: تاوانباران له ناوچه ئازاده‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك هه‌ست به دڵنیایی ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشنیازی كردووه، رێگه به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی قوتابخانه‌كان بدرێت به نهێنی و بۆ پارێزگاریكردن له خۆیان له ھێرشی تاوانباره چه‌كداره‌كان چه‌ك هه‌ڵبگرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/2/2018 ، تره‌مپ كه پاڵپشتیكاری به‌هێزی مافی هاووڵاتیانه بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و قوتابیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سوكاریان بوونه‌ته قوربانی توندوتیژیییه‌كان به‌هۆی چه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی فلۆریدا زیانیان پێگه‌یشت پێشنیازی چه‌كهه‌ڵگرتنی بۆ مامۆستایان كردووه.
ئێستا قهسهوباسی چه‌كداركردنی مامۆستایان هه‌یه به نهێنی، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی تایبه‌تیان پێبكرێت و له قوتابخانه‌كاندا چه‌كیان پێبێت نه‌ك ناوچه‌ی زیاتر بۆ ئازادیی به‌كارهێنانی چه‌ك هه‌بێت.
تره‌مپ روونیكردووه‌ته‌وه "تاوانباران له‌و ناوچه ئازادانه‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ریگهپێدراوه، هه‌وڵی ته‌قه‌كردن له خه‌ڵكی و تاوان ده‌ده‌ن، چونكه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه‌س ناتوانێت له‌و شوێنانه‌دا ته‌قه‌یان لێبكاته‌وه".
ئه‌و قسانه پاش رۆژێكه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و پارچانه‌ی له چه‌كه‌كان دهبهسترین و ده‌توانرێت به‌و هۆیه‌وه له یه‌ك خوله‌كدا سه‌دان گوللـه له پێكه‌وه بتهقێنریت.