كۆسره‌ت ره‌سووڵ بۆ هێرۆ: یه‌كێتیتان تووشی ئیحراجییه‌كی گه‌وره كردووه
كۆسره‌ت ره‌سووڵ وه‌ڵامی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌داته‌وه، كه پێشتر له نامه‌یه‌كدا داوای لێكردبوو بۆ دیاریكردنی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بكات و نه‌بێته هه‌ڵوه‌رێنی ده‌سكه گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی هێرۆی داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، له یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌دا هه‌ستیكردووه نامه‌كه زۆرتر بڵاوكردنه‌وه و كه‌ڵه‌كه‌كردنی تۆمه‌ت و پرۆپاگه‌نده‌ی ده‌سته‌گه‌ری و ململانێی نابه‌جێی ناو یه‌كێتی نووسراوه، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركری وه‌زعی په‌رێشانی حزبه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌دا، كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌ڵێت: "به داخه‌وه تۆ خۆت و كه‌س و كاره‌كه‌ت بێ گوێدانه مێژووی یه‌كێتی و بێ حیساب كردن بۆ پێگه‌ی مام جه‌لال خه‌باتی هاوڕێكانی به رێكه‌وتنی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌ملا و ئه‌ولادا، یه‌كێتیتان دووچاری كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی سیاسی و حیزبی و نه‌ته‌وه‌یش كردۆته‌وه‌و ئیحراجیه‌كی مێژوویی یه‌كجار گه‌وره‌تان له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا بۆ درووست كردوه".
ده‌قی نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان:

