داهاتووی رووسیا ده‌كه‌وێته ده‌ست "كیژۆڵه‌كانی پوتین"
رۆژانه ژه‌مێك كافیاریان ده‌درێتێ و هه‌فتانه شه‌ش رۆژ وانه‌یان پێده‌ڵێن و راهێنانی چڕیان پێده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
قوتابخانه‌ی سه‌ربازیی پوتینی تایبه‌ت به كچان، ئاماده‌یه بۆ فێركردنی ئه‌و كچه بچووكانه‌ی په‌ڕۆی سپی نه‌خشێنراویان له پرچیان به‌ستووه‌و ئێستا فێری چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌ك و بۆمب ده‌كرێن. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
سێرغی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌یه‌وێت قوتابخانه سه‌ربازییه‌كانی تایبه‌ت به كچانی وڵاته‌كه‌ی فراوانتر بكات، به‌تایبه‌تی ده‌یه‌وێت قوتابخانه‌یه‌كی نوێ له ناوچه‌ی كریمیای كه نیمچه دوورگه‌یه‌كه له ده‌ریای ره‌ش و هێزه‌كانی رووسای ساڵی 2014 له ئۆكرانیایان دابڕی.
سوپای كیژۆڵه‌كانی پوتین زیادیانكردووه، له مانگی ئایاری 2016 دامه‌زراوه‌و تا ئێستا 192500 كوڕ و كچی بچووكی لێ كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له‌و پرۆژه‌یه ده‌گرن ده‌ڵێن: "درووستكردنی ئه‌و گرووپانه به واتای به سه‌ربازگه‌كردنی رووسیایه و كارێكی هاوشێوه‌ی رێكخراوی گه‌نجانی هیتله‌ره.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌یان به دڵه پێیانوایه ئه‌وه رێگایه‌كه بۆ هاندانی نیشتمانی و دوورخستنه‌وه‌ی منداڵان له ناڕه‌حه‌تی.
ئه‌و كیژۆڵانه له ئه‌كادیمیاكه‌دا په‌ڕۆی سپی نه‌خشێنراو له دواوه‌ی قژیان ده‌به‌ستن و رۆژانه فێری چۆنییه‌تی مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ده‌مانچه‌ی ماكارۆف و چه‌كی كڵاشینكۆف و بۆمبی ده‌ستی ده‌كرێن.

به‌گوێره‌ی قسه‌ی مامۆستاكان، ئه‌و كیژۆڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 10 تا 17 ساڵاندایه بۆ كار‌و فه‌رمانی داهاتوو ئاماده ده‌كرێن تا ببنه سه‌رباز یان ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگریی.
ئه‌و مه‌شقانه له كاتژمێر 7:00 به‌یانییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن و تا ئه‌ركی ئاماده‌كردنی جلوبه‌رگی سه‌ربازی بۆ رۆژی دواتر درێژه ده‌كێشێت. ئه‌وانه كاری جددی ده‌كه‌ن و فێری دڵسۆزی و دووركه‌وتنه‌وه له ره‌فتاری خراپ و خۆڕێكخستن و بنه‌ماكانی هه‌ڵسوكه‌وت و رێگاكانی دیكه‌ی جوانی ده‌كرێن و له به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری دوورده‌خرێنه‌وه و رۆژانه چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م نه‌بێت رێگایان ناده‌ن مۆبایلیش به‌كاربهێنن، ئه‌و چه‌ند خوله‌كه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه قسه له‌گه‌ڵ دایك و باوك و كه‌سوكاریاندا بكه‌ن.
ئه‌و كیژۆڵانه هه‌فتانه 6 رۆژ وانه‌ی چڕیان پێ ده‌گوترێته‌وه‌و فێری چۆنییه‌تی ته‌قه‌كردنیش ده‌كرێن.
جگه له وانه بنچینه‌ییه‌كان، فێری چێشلێنان و گۆرانی و وێنه‌كێشان و زۆرانبازی و سه‌ما ده‌كرێن.

جگه له‌وه تیمیان هه‌یه فێری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و به‌رگریی له خۆكردن و زمانه‌كانی بێگانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌كرێن.
چڕی وانه‌كان و داخوازییه‌كانی سه‌ریان وایكردووه پێویستیان به‌وه هه‌بێت ژه‌مێك خواردنیان له پۆله‌كانیان هه‌بێت و بۆیان دابین بكه‌ن، رۆژانه ژه‌مێكی كافیاریان بۆ به‌ھێزكردنی توانای جه‌سته‌ییان پێده‌درێت.
یه‌كێك له‌و قوتابییانه كه كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵانه و له قوتابخانه‌ی سه‌ربازی مۆسكۆیه ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت ببمه ئه‌فسه‌رێك له ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، خه‌ونم ئه‌وه‌یه بچمه ئه‌و ده‌زگایه‌وه و حه‌زده‌كه‌م چه‌كی ئۆتۆماتیك به‌كاربهێنم و هه‌ر كارێك پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانه‌كه‌م بیكه‌م.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی ریا نۆڤۆستی رووسی، وه‌زیری به‌رگری رووسیا هه‌وڵده‌دات فێركردنی سه‌ربازی كچان گه‌شه‌پێبدات بۆ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی پێش زانكۆ و له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵاتیشدا هه‌بن.
هه‌روه‌ها بیری له درووستكردنی قوتابخانه‌ی ده‌سته‌بژێری سه‌ربازی ناوخۆ له به‌نده‌ری سیڤاستۆپۆڵی ده‌ریایی له نیمچه دوورگه‌ی كریمیا له ده‌ریای ره‌ش كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه كه زۆربه‌ی پشووه‌كانی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیا به‌سه‌رده‌بات ده‌ڵێت: "سیستمێكی فێركردنی زۆر باشمان بۆ قۆناغی پێش زانكۆ هه‌یه و ده‌خوازین قوتابخانه سه‌ربازییه‌كانی كچان پێشبخه‌ین و له هه‌موو ناوچه‌كان هه‌بن".
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت: "له مۆسكۆ قوتابخانه‌ی ناوخۆیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌یه، له‌وێ كیژۆڵه باشه‌كان وانه ده‌خوێنن و له‌وانه‌یه هه‌مان بڕیار بۆ كریمیاش بده‌ین".
وه‌زیره رووسه‌كه شانازی به پرۆژه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه خواستێكی زۆر بۆ خوێندن له‌و قوتابخانه سه‌ربازییانه هه‌یه، هێنده زۆره ته‌نها ده‌توانین له هه‌ر 7 دواكارییه‌كی كوڕان یه‌ك كه‌سیان و له كچانیش له 14 داواكاری یه‌ك كه‌سیان قه‌بووڵ بكه‌ین.

قوتابخانه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 1732 له سه‌رده‌می ئیمپراتۆر "ئانا" كه برازای ئیمپراتۆر بوترسی گه‌وره بوو.
له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو، قوتابخانه‌ی ده‌سته‌بژێر بۆ راهێنان وه‌ك قوتابی سه‌ربازی له كۆمیسیۆنی میللی بۆ كاروباری ناوخۆ هه‌بوو كه دواتر گۆڕا بۆ لیژنه‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت (KGB).
ئامانجی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ئه‌وه‌بوو تا ئه‌و قوتابیانه جگه له‌و ده‌زگا نهێنییه سۆز و په‌یوه‌ندیان به كه‌سی دیكه‌وه نه‌بێت.
له یه‌كه‌م ئه‌كادیمیای پوتینی سه‌ربازیی ژماره‌یه‌ك كچی هه‌تیو و كچی سه‌ربازه دیلكراوه‌كانی سوپای رووسیا و ده‌زگا نهێنییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدایه.
