دوای 15 ساڵ له حوكمی شیعه قه‌یرانه‌كانی عێراق قوڵتر ده‌بنه‌وه
حكومه‌ته‌كانی عێراق قه‌یرانێك به قه‌یرانێكی دیكه ده‌سپێرن

K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی 75 رۆژ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی په‌رله‌مانی له عێراقدا ماوه. ئه‌گه‌رچی پازده ساڵ به‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌وه‌ی پێیی ده‌گوترا عێراقی نوێ تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2003وه ته‌نها قه‌یرانیان به قه‌یرانێكی دیكه سپاردووه و نه‌یانتوانیوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵكو ژماره‌ی كێشه‌كانیان زیاتر كردووه. له دوای دوو هه‌زارو سێ له عێراق پێنج كابینه‌ی حكومه‌ت دروستكراون، به‌ڵام وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن: 15 ساڵی حوكمی شیعه له عێراق، نه‌یتوانی عێراق بگهیهنێنێته كه‌ناری ئارام و له كێشه‌كان رزگاری بكات.
15 ساڵ تێپه‌ڕیووه به‌ڵام وه‌ك ده‌گوترێت هیچ له‌و بنه‌ما و پێوه‌رانه له شه‌راكه‌ت و ته‌وافووق جێبه‌جێ نه‌كران و ته‌نیا وه‌ك قسه‌ی سه‌ر كاغه‌ز مانه‌وه و بوونه بڵقی سه‌ر ئاو.
له ماوه‌ی پازده ساڵی رابردوو، به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیشه‌وه پێنج كابینه‌ی حكومه‌ت دروستكراون، هه‌ر یه‌كێك له‌م كابینانهی حكومه‌ت له قۆناغێكدا، كێشه‌گه‌لی جیاوازیان خولقاندووه.
یه‌كه‌مین حكومه‌ت له عێراقی دوای سه‌ددام حسێن، دوای دوو هه‌زار و سێ دروستكرا، كه به حكومه‌تی كاتی ناوده‌برا، له بیست و هه‌شتی حوزه‌یرانی ساڵی 2004 به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌ست به‌كاربوو.
كابینه‌كه‌ی عه‌للاوی له 31 وه‌زاره‌ت پێكده‌هات.
له 3 ئایاری ساڵی دوو هه‌زارو پێنج، حكومه‌تی قۆناخی راگوزه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ده‌ست به‌كاربوو، حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری له لایه‌ن ئهمریكاو كۆمكاری عه‌ره‌بیش دان پێدانراوبوو.
كابینه‌كه‌ی جه‌عفه‌ری له 32 دوو وه‌زاره‌ت، پێك ده‌هات.
كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری بریتی بوو له په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاریكردن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی.
له بیستی ئایاری دوو هه‌زارو شه‌ش، دوای هه‌ڵبژاردن، حكومه‌تی نووری مالیكی ده‌ستبه‌كاربوو.
كابینه‌كه‌ی نووری مالیكی له 26 وه‌زاره‌ت پێك ده‌كات تا كۆتاییه‌كانی ساڵی 2010 به‌رده‌وام بوو.
حكومه‌تێكی نوێی عێراق له 2010 یان كابینه‌ی دووه‌می مالیكی له بیست و دووی ئه‌یلولی دوو هه‌زارو ده تا هه‌شتی ئه‌یلولی ساڵی دوو هه‌زارو چوارده له كاره‌كانی به‌رده‌وام بوو.
كابینه‌ی دووه‌می مالیكی له 26 وه‌زاره‌ت پێك ده‌هات.
دواین حكومه‌تیش به گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق پێكهێندرا بێت، كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بوو، كه له هه‌شتی ئه‌یلولی ساڵی دوو هه‌زارو چوارده ده‌ستی به‌كاركردووه و له 24 وه‌زاره‌ت پێكهاتووه‌و چه‌ند مانگێكی ته‌مه‌نی ماوه.
به وردبوونه‌وه، له ژماره ئه‌و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له عێراقدا، دروستكراون و بوونیان هه‌یه، ده‌بینین كاری ئه‌و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تانه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ره‌نگدانه‌وه‌ی داوكارییهكان نه‌بووه. له دوای ساڵی دوو هه‌زار و سێ، چه‌ندین حكومه‌تی ئیئتیلافی له عێراقدا دروستكران، له‌جیاتی چاره‌سه‌ر، زیاتر گۆمی كێشه‌كانیان شڵه‌قاندووه و وه‌ك ده‌شگوترێت حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له جیاتی چاره‌سه‌ر، ژماره‌ی كێشه‌كانیان زیاتر و قوڵتر كردووه.