"په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان په‌نا بۆ دوا بژارده‌كان ده‌به‌ن"
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر بوودجه كۆده‌بێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/3/2018 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە بوودجەی گشتی ئەمساڵ كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر ماددەكانی دیكەی پرۆژە یاساكە بدات و بەرلە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكەش فراكسیۆنە كوردستانییەكان ھەڵوێستیان یەكلایی بكەنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لە ئەگەری پەسندكرنی بوودجە بە زۆرینە، پەنابردنەبەر دادگای فیدڕاڵی و كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، دوو بژاردەی بەردەم كورد دەبێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ بەشداریی کورد پڕۆژەیاسای بوودجەی خستە دەنگدانەوەو 12 ماددەیان لێ پەسەندكرد، دانیشتنەکەش بەھۆی لەدەستدانی رێژەی یاسایی دواخرا. فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش دانیشتنەكەیان بایكۆتكرد و ئەو ماددە پەسەندكراوانەشیان رەكردەوە.
بوودجه یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق و وه‌ك درووستكردنی گوشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌شه بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستانیان بڕی و تا ئێستا به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه.
جگه له‌وه‌ی كێشه‌ی بوودجه و مووچه چاره‌سه‌رنه‌كراوه، حكومه‌تی عێراق چه‌ندین سزا و ئابڵۆقه‌ی دیكه‌شی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاندووه‌و هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانیشی له رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخستووه.