472 رۆژنامه‌وان له عێراق كوژراون
سێیه‌م خراپترین وڵاته بۆ رۆژنامه‌وانان

K24 - هه‌ولێر:
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له دوای ساڵی 2003ه‌وه تاكو ئێستا، 472 رۆژنامه‌وان عێراق كوژراون.
به گوێره‌ی لێدوانێكی موئه‌یه‌د لامی، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عێراقی، له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا، 472 رۆژنامه‌وان كوژراون، وه‌ك لامی باسی ده‌كات، ئه‌و ئاماره مێژووییه و تا ئێستا هیچ وڵاتێكی جیهان، هێنده رۆژنامه‌نووسه‌ی لێ نه‌كوژراوه.
نه‌قیبی رۆژنامه‌وانانی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، له ماوه‌ی شه‌ڕی داعشیشدا، زیاتر له هه‌زار رۆژنامه‌وان رووماڵی شهڕهكانییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رووداوه‌كان بگوازنه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "الزوراء"ی عێراقی، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا، دۆگلاس سیلیمان، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق، په‌یامێكی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌وانان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رابردوو له بیر بكه‌ن و داهاتوو هه‌ڵبژێرن.
به گوێره‌ی دوایین ئاماری فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان، له ساڵی 2017، 11 رۆژنامه‌وان له عێراق كوژراون، به‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیهان له دوای مه‌كسیك و ئه‌فغانستان، به سێیه‌م وڵات داده‌نرێت له خراپی ره‌وشی رۆژنامه‌وانی.
ا. م